240 ملیۆن دۆلار بۆ پەرەپێدانی سێ کێڵگەی نەوتی رۆژهەڵاتی کوردستان تەرخانکرا

26-01-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جێگری وەزیری نەوتی ئێران و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتیمانیی نەوتی ئێران رایگەیاند، بڕی 240 ملیۆن دۆلار بۆ پەرەپێدانی سێ کێلگەی نەوتی لە پارێزگای کرماشان و ئیلام تەرخان کراوە.
 
حەمید بورد، جێگری وەزیری نەوتی ئێران لە رێوڕەسمی راگەیاندنی پەرەپێدانی ئەو کێڵگە نەوتیانەدا رایگەیاند، دوو لەو کێڵگانە بە ناوەکانی سۆمار و سامان لە ناوچەی نەوت شاری پارێزگای کرماشانن و کێلگەی سێیەمیش بە ناوی کێڵگەی دڵاوەران دەکەوێتە پارێزگای ئیلام.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتیمانیی نەوتی ئێران، بە پەرەپێدانیان بەرهەمی ئەو سێ کێڵگە نەوتییە رۆژانە بۆ زیاتر لە 10 هەزار بەرمیل بەرز دەبێتەوە. 
 
لە لایەکی دیکەوە، پارێزگاری کرماشان رایگەیاند، بە پەرەپێدانی هەردوو کێڵگەکەی سنووری ئەو پارێزگایە هەلی کار بۆ زیاتر لە 500 کەس دەڕەخسێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کرێکارانە لە کارگەیەکدا خنکاون

لە ئیسفەهان 9 کرێکار بە گاز خنکان

بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای ئیسفەهان رایدەگەیێنێت، لە یەکێک لە کارگەکانی ئەو پارێزگایە 9 کرێکار بەهۆی دزەکردنی گازەوە گیانیان لەدەستداوە.