ژنێک لە دەریاچەی دووکان دیارنەماوە و تیمەکانی فریاگوزاریی بەشوێنیدا دەگەڕێن

26-04-2024
نزار جەزا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ژنێک دەچێتە نێو بەلەمێکی گەشتیاریی دەریاچەی دووکانەوە و داوا لە شۆفێرەکە دەکات لەسەر دوورگەیەک دایبگرێت و دواتر بگەڕێتەوە بەشوێنیدا، بەڵام کاتێک شۆفێری بەلەمەکە دەگەڕێتەوە بۆ دوورگەکە، ژنەکە دیار نەماوە؛ ئێستا تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بەدوایدا دەگەڕێن.
 
رووداوەکە ئەمڕۆ هەینی روویداوە، رائید ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی هەواڵەکەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاستکردەوە.
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، "نیوەرۆی ئەمڕۆ کەسێک بە رووخسارێکی داپۆشراوەوە، لەگەڵ بەلەمێکدا چووەتە دوورگەیەکی دووکان و داوای لە بەلەمەوانەکە کردووە دوای کاژێرێک بگەڕێتەوە بۆلای، بەڵام کاتێک بەلەمەوانەکە دەگەڕێتەوە کەسەکە لەوێ نەماوە".
 
ئاماژەى بەئەوەشدا، ئێستا هەموو تیمەکانیان لەوێ بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێن، نازانن خنکاوە یان چی بەسەرهاتووە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو کەسە رەگەزی مێیە و تەمەنی نزیکەی 30 ساڵە، داوای لە بەلەمەوانەکە کردووە بۆ مەلەکردن بیباتە ئەو شوێنە و پاش کاژێرێک بچێتەوە بەدوایدا، بەڵام کە بەلەمەوانەکە دەچێتەوە ئەو شوێنە تەنیا جلوبەرگەکەی و هەندێک کەلوپەلی لەوێ ماوە و خۆی دیارنییە، بۆیە هێزە ئەمنییەکان ئاگاداردەکاتەوە.
 
ئێستا هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی لە شوێنی رووداوەکەن بە مەبەستی دۆزینەوەی سۆراخی ئەو کەسە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."