رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشدار دەدات لە دروستبوونی لافاو لە هەفتەی داهاتوو و داوا لە خەڵک دەکات لەنزیک سەرچاوەکانی ئاو دووربکەونەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان "هۆشدارییەکی لەبارەی کەشوهەوا" بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "بەهۆی پێشبینیی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی تووند لە هەفتەی داهاتوو، بەتایبەتی لە رۆژی چوارشەممە، پێشبینیی زیادبوونێکی خێرای ئاو دەکەین."
هەروەها داوای لە هاووڵاتییان کردووە، "خۆیان لەنزیک سەرچاوەکانی ئاو دووربخەنەوە و کاری پێویست بۆ پاراستنی بەرهەم و کێڵگەکانیان بکەن."
بەپێی کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای پێشبینیکراوى 48 کاژێری داهاتوو کە کاژێر 09:51ی بەیانیی ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، بەمشێوەیە:
هەینی 26-04-2024
کەش: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور.
خێراى با: لەسەرخۆ - مامناوەند (10 – 20) کیلۆمەتر لە کاژێرێک دەبێت.
ئاراستەی با: باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما: بە نزیكی 1 تا 3 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین: 8 - 10 کیلۆمەتر دەبێت.
پلەکانی گەرما: لەنێوان 12 بۆ 21 پلەی سیلیزی دەبێت.
رۆژی شەممە 27-04-2024
کەش: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
خێرایى با: لەسەرخۆ - مامناوەند (10 – 20) کیلۆمەتر لە کاژێرێک دەبێت.
ئاراستەی با: باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما: كەمێك بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
مەوداى بینین: 8 – 10 کیلۆمەتر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 36
سلێمانی: 33
دهۆک: 33
زاخۆ: 35
هەڵەبجە: 33
کەرکوک: 37
سۆران: 33
حاجی ئۆمەران: 22
گەرمیان: 40
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ