رووداو دیجیتاڵ
چوار کۆچبەری نایاسایی کە لەنێو بارهەڵگرێکدا خۆیان لە نێو فەردەی پەتاتەدا شاردبووەوە، دەستبەسەر کران.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیدری باکووری کوردستان، بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 26ی نیسانی 2025، لە دەروازەی شارۆچکەی تۆزان لە کاتی پشکنینی بارهەڵگرێکدا چوار کۆچبەری نایاسایی کە خۆیان لە نێو فەردەی پەتاتەدا شاردبووەوە، دەستبەسەر کرد.
ئەو چوار کۆچبەرە کە بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوە رەوانەی فەرمانگەی کۆچی پارێزگەکە کران، بە قاچاخ چووبوونە نێو باکووری کوردستان و دەیانویست لە تورکیاوە بچنە ئەورووپا.
تیمەکانی ئاسایشی پارێزگەکە شۆفێری بارهەڵگرەکەیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە کۆچبەران دەستبەسەرکرد و لەکاتی دەستبەسەرکردندا رەتیکردوەتەوە پەیوەندی بە رووداوەکەوە هەبێت و گوتویەتی، پەتاتە دەگوازێتەوە.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە دوو هەفتەی کۆتایی مانگی شوباتی ئەم ساڵدا هەزار و 668 کۆچبەری نایاسایی و 82 قاچاخچی لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستبەسەرکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ