رووداو - هەولێر
د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و تووێژینەوەی زانستی وردەکاریی هەڵوەشاندنەوەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، بڕیارەکە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانیش دەگرێتەوە.
لەبارەی سیستەمی ساڵانە و سیستەمی کۆرسات، وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، "ئەو خوێندكارانەی كە لە ئەنجامەكانی تێرمی یەكەم دەرنەچوون یاخود تاقیكردنەوەیان نەكردووە، ئەوا زانكۆكان لەڕێگەی راپۆرتی زانستی یاخود هەر میكانیزمێكی دیکەی گونجاو هەڵسەنگاندن ئەنجام دەدەن، بەبێ ئەوەی خوێندكاران بگەڕێنەوە نێو كامپەسی زانكۆكان".
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو بەشەكان (زانستییەكان و مرۆڤایەتییەكان) ئەنجامی تێرمی یەكەمیان بۆ هەژماردەكرێت بۆ مەبەستی دەرچوون یان دەرنەچوونی ساڵی خوێندنی 2019 بۆ 2020.
سەبارەت بە توێژینەوەی دەرچوونی قۆناخە كۆتاییەكان، وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، نمرەكان دابەشدەكرێت لەنێوان مامۆستای سەرپەرشتیار و یەك مامۆستای دیکەی هاوپسپۆڕ كە هەڵسەنگاندن بۆ تووێژینەوەكە ئەنجام دەدات.
خوێندکارانی قۆناخی کۆتایی کۆلێژی پزیشکیی گشتی و پزیشکیی ددان دەنێردرێنە ناو نەخۆشخانەکان بۆ تەواوکردنی لایەنی پراکتیکی وانەکانیان و دواتر هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو بەشەكان (زانستییەكان و مرۆڤایەتییەكان) ئەنجامی تێرمی یەكەمیان بۆ هەژماردەكرێت بۆ مەبەستی دەرچوون یان دەرنەچوونی ساڵی خوێندنی 2019 بۆ 2020.
سەبارەت بە توێژینەوەی دەرچوونی قۆناخە كۆتاییەكان، وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، نمرەكان دابەشدەكرێت لەنێوان مامۆستای سەرپەرشتیار و یەك مامۆستای دیکەی هاوپسپۆڕ كە هەڵسەنگاندن بۆ تووێژینەوەكە ئەنجام دەدات.
خوێندکارانی قۆناخی کۆتایی کۆلێژی پزیشکیی گشتی و پزیشکیی ددان دەنێردرێنە ناو نەخۆشخانەکان بۆ تەواوکردنی لایەنی پراکتیکی وانەکانیان و دواتر هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
دەقی بڕیارەکانی خوێندنی باڵا:
بڕگەی یەكەم: ئەو زانكۆیانەی كە پەیڕەوی بۆڵۆنیا پرۆسێس دەكەن بەم شێوەیەی خوارەوە بڕیاردرا:
1. ئەژماركردنی هەموو ئەو كریدیتانەی كە خوێندراوە و تاقیكردنەوەی تێدا ئەنجام دراوە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠).
2. ئەو كریدیتانەی كە نەخوێندراوە ئەوا دابەش دەكرێت بەسەر سیمیستەرەكانی داهاتوو لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) و لە سیمیستەرەكانی ساڵانی داهاتوو دەخوێندرێت، چونكە بە گوێرەی سیستمی بۆڵۆنیا ئەم جۆرە گۆڕانكاریانە ڕێگەپێدراوە بە پێی بنەماكانی كۆكردنەوەی كریدیت.
بڕگەی دووەم: سیستەمی ساڵانە و سیستەمی كۆرسات: بەم شێوەی خوارەوە جێبەجێ دەكرێت:
1. هەموو بەشەكان (زانستییەكان و مرۆڤایەتییەكان) ئەنجامی تێرمی یەكەمیان بۆ ئەژمار دەكرێت بۆ مەبەستی دەرچوون یان دەرنەچوونی ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠).
2. ئەو قوتابی و خوێندكارانەی كە لە ئەنجامەكانی تێرمی یەكەم دەرنەچوون یاخود تاقیكردنەوەیان نەكردوە، ئەوا زانكۆكان لە ڕێگەی ڕاپۆرتی زانستی یاخود هەر میكانیزمێكی تری گونجاو هەڵسەنگاندن ئەنجام ئەدەن، بەبێ ئەوەی قوتابیان و خوێندكاران بگەڕێنەوە نێوكامپەسی زانكۆكان.
3. ئەو قوتابی و خوێندكارانەی كە بەئەنجامەكانی تێرمی یەكەم دەرچوون ئەوا سەرپشكن كە دوبارە بەشداربن لەو هەڵسەنگاندنەی كە بە ڕاپۆرت و میكانیزمەكانی تر ئەنجام ئەدرێت، ئەگەر خوێندكارێك بیەوێت نمرەكانی بەرزبكاتەوە لە پێناو پاراستنی كێبڕكێی زانستی.
4. سەبارەت بە توێژینەوەی دەرچوونی قۆناغە كۆتاییەكان ئەوا نمرەكان دابەش دەكرێت لە نێوان مامۆستای سەرپەرشتیار و یەك مامۆستای تری هاوپسپۆر كە هەڵسەنگاندن بۆ توێژینەوەكە ئەنجام ئەدات.
5. سەبارەت بە قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی كۆتایی كۆلیجەكانی پزیشكی گشتی و پزیشكی ددان ئەوا دەنێردرێنە ناو نەخۆشخانەكان بۆ تەواوكردنی لایەنی پراكتیكی وانەكانیان و دواتر هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەنجام ئەدرێت لەبری تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠).
بڕگەی سێیەم: بۆ جێبەجێكردنی ئەم بڕیارانەی سەرەوە دەسەڵات ئەدرێت بە زانكوكان بۆ دارشتنی ووردەكاری جێبەجێكردن لەپێناو ڕەچاوكردن و پاراستنی جیاوازی و تایبەتمەندێتی نێوان زانكۆكان.
بڕگەی چوارەم: زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانیش ئەم بڕیارانەی سەرەوە جێبەجێ دەكەن.
بڕگەی پێنجەم: سەبارەت بە قوتابیان و خوێندكارانی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا ئەوا بەپێی بڕیارەكانی پێشو و پرۆگرامی خوێندنی خۆیان بەردەوام ئەبن.
لە كۆتاییدا هیوای تەندروستی و سەركەوتن بۆ یەكەبەیەكەی خوێندكاران و قوتابیان دەخوازم و لە ناخەوە سوپاسی دایك و باوك و كەسوكاری بەڕێزیان دەكەم كە لە پێگەیاندنی ڕۆڵەكانیاندا ماندوو بوون و درێغییان نەكردوە، هەروەها جارێكی تر پڕ بەدڵ سوپاسی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرە بەڕێزەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانكۆكان دەكەم كە هەمیشە لە پێناو خزمەتكردن و پێگەیاندنی ڕۆڵەكانی نیشتیمانەكەماندا درێغیان نەكردوە.
لەگەڵ هیوای سەركەوتن بۆ هەموو لایەك.
د. ئارام محمد قادر
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
٢٦/٥/٢٠٢٠
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ