مەسرور بارزانی: دەبێت هەموو لایەک رێز لە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بگرن

27-05-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستکاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا دەڵێت، "دەبێت هەموو لایەک رێز لە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بگرن." 
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی گۆڕانکاریی لە مادەکانی 13 و 14ی بودجەی عێراق کە تایبەتن بە پشکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە. 
 
وەک سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "گرووپێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، چەند گۆڕانکارییەکیان خستووەتە پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی کە پێشێلکاریین بەرامبەر بەو رێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی کردوومانە."
 
ئەو رێککەوتنە، بەگوتەی مەسرور بارزانی، "بناخەیە بۆ هاوئاهەنگی هەولێر و بەغدا، دەبێت هەموولایەک رێزی لێ بگرن."
 
پڕۆژەیاساى بودجەى گشتیى 2023ـی عێراق قەبارەکەى زیاتر لە 199 ترلیۆن دینارە و پشکى هەرێمى کوردستان تێیدا بە رێژەی 12.6٪ دیاریکراوە، کە زیاتر لە 16 تریلیۆن و دینارە. 
 
رۆژی پێنجشەممە 25-05-2023، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەستکاری بڕگەی تایبەتی بە هەناردەی نەوتی کوردستانی لە رەشنووسی بودجەی عێراق کرد و بەتەواوەتی گۆڕی.
 
بەپێی گۆڕانکارییەکە دەبێت هەرێمی کوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت بەبێ کێڵگەکانی ناوچە کوردستانییەکانی کەرکووک و نەینەوا رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات، گۆڕانکاریی دووەم بریتییە لەوەی ئەو نەوتەی رادەستی سۆمۆ دەکرێت، بەڵام مەرج نییە بۆ هەناردەکردن بێت، دەتوانرێت بۆ پڕکردنەوەی پێویستی ناوخۆ لە سووتەمەنیش بەکاربهێندرێت.
 
رۆژی هەینی 26ـی ئایار، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو گۆڕانکارییانەوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، جگە لەو رێککەوتنەی کە لەگەڵ حکومەتی محەممەد شیاع سوودانی کراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی هیچ بڕیارێکی دیکە نابێت.
 
پێشتر، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، رۆژی شەممە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە، بەڵام رۆژی هەینی 26-05-2023 جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی کە شەممە کۆبوونەوەکە ناکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: چاودێری ئەو پارەیە دەکەین کە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو کۆدەکرێتەوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی رووداو بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە، دەچێتە سەر هەژمارێکی بانکیی حکومی و وەک داهاتی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بە شەفافی بەڕێوەدەبرێت.