وەزارەتی تەندروستی بۆ رووداو: سێ سووریایی تووشبووی ئایدز لە هەولێر تۆمارکران و دیپۆرت کرانەوە

26-05-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە هەولێر سێ تووشبووی ئایدز تۆمارکران، کە بیانین و لە چەند ئارایشتگەیەکی بێ مۆڵەت کاریان دەکرد. بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، هەر سیانیان دیپۆرت کراونەتەوە.
 
‎ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دوای پشکنینی تاقیگەیی رۆژانە بۆ کارمەندانی شوێنە گشتیەکان و دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی، لەلایەن تاقیگەی تەندروستی گشتی، سێ حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی HIV  بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ئایدز لەلایەن تیمەکانی تەندروستی دەستنیشانکرا، کە لە ساڵۆنەکانی ئافرەتان کاریان دەکرد و هەموویان بیانی بوون و لایەنی پەیوەنداری لێ ئاگادارکرایەوە و رێککاری پێویست وەرگیرا."
 
دکتۆر کاوە خەلیل، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هەڵمەتەکە بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان کرا، دوای ئەوەی کارمەندی ساڵۆنەکان هاتوون بۆ دەرهێنانی مۆڵەت و دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆیان، دەرکەوتووە سێ کارمەند کە مۆڵەتیان نەبوو، تووشبووی ئایدزن."
 
دکتۆر کاوە خەلیل گوتی، "ئەو سێ کارمەندە خەڵکی سووریا بوون و دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکان دیپۆرتی سووریا کرانەوە، شەش ساڵۆنیش بەهۆی نەبوونی هیچ مۆڵەتێکی تەندروستی داخران."
 
‎وەزارەتی تەندروستی هاونیشتمانیان ئاگاداردەکاتەوە، خۆیان دوور بگرن لە شوێنی نافەرمی، پێویستە سەردانی شوێنی فەرمی بکەن و لە شوێنە گشتییەکان پرسیاری مۆڵەتی تەندروستی بکەن، لە هەر گومانێک لە نەبوونی مۆڵەت یان دیاردەیەکی ناتەندروست لە رێگەی هێڵە گەرمەکانی پەیوەندی یان سندووقی سکاڵا تیمەکانی تەندروستی ئاگادار بکەنەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.