وەزارەتی پەروەردە لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 مۆبایل لە مامۆستایان قەدەخە دەکات

26-06-2022
ئەحمەد حەمید
ئەحمەد حەمید
گفتوگۆی رووداو لەگەڵ د. سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە
گفتوگۆی رووداو لەگەڵ د. سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

 

سبەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بە بەشداری زیاتر لە 107 هەزار قوتابی دەستپێدەکات، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بۆ ماوەی 4 کاژێر رۆژانە لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا ئینتەرنێت رابگرێت. هەروەها وەزارەتی پەروەردە لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 مۆبایل لە مامۆستایان قەدەخە دەکات. 
 
لە بوولتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات، هێرشەکانی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و دۆخی سنوورەکە و ئامادەکارییەکانی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 باسکران. 
 
لە شەوی رابردووەوە لە پاش سەردانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کێڵگەی گازی کۆرمۆر، باسی جموجۆڵی هێزە عێراقییەکان کرا بە ئاراستەی کێڵگەی گازی کۆرمۆر، سەرچاوەیەکی سەربازیی بۆ رووداو قسەی کرد، ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و گوتی: دۆخەکە ئاساییە و هیچ هێزێکیش بۆ خاڵی پێشەوەی بەرامبەر سوپای عێراق جووڵەی پێنەکراوە.
 
پیشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداو لە سنووری کۆرمۆر لە بوولتەنی کاژێر 12:00دا گوتی: بەڕێوبەری ناحیەی قادر کەرەم رایگەیاندووە، دۆخەکە ئاساییە و هیچ گرفتێک نییە لە سنوورەکە، بەرهەمهێنان لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر بەردەوامە.
 
پەیامنێری رووداو گوتیشی: ئەو هێزە ئەمنیەی رۆشتوونەتە سنووری کۆرمۆر لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنیی بووە، سەنگەریان دروستکردووە و لەو جێگایانە ماونەتەوە.
 
ئاماژەی بەوەش کرد: ژوورێکی ئۆپەراسیۆن لە نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و هێزە ئەمنییەکان پێکهێنراوە، ئەو ژوورە ئۆپەراسیۆنە لێکۆڵینەوە لەو هێرشانە دەکات کە کراونەتە سەر کێڵگەکە.
 
سبەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەستپێدەکات
 
سبەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بە بەشداری زیاتر لە 107 هەزار قوتابی دەستپێدەکات، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بۆ ماوەی 4 کاژێر رۆژانە لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا ئینتەرنێت رابگرێت.
 
د. سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە بوولتەنی کاژێر 12:00دا ئاماژەی بەوە کرد: هەندێک گۆڕانکاریی نوێ کراون لە سبەیەوە لە تاقیکردنەوەکان جێبەجێدەکرێن، بەپێی رێنماییەکان هیچ مامۆستایەک رێگەی پێنادرێت مۆبایل بباتە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، وەزارەتی پەروەردە مۆبایلێکی ئاسایی بۆ قوتابخانەکان دابینکردووە کە توانای پەیوەستبوونی بە ئینتەرنێتەوە نیە و فۆتۆ ناگرێت، ئەو مۆبایلە بۆ دۆخی نەخوازراو و پێویست بەڕێوەبەری هۆڵ دەتوانێت بەکاریبێنێت.
 
د. سامان سیوەیلی گوتیشی: هاوئاهەنگیمان لەگەڵ وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان هەیە و ژمارە و شوێنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەیان پێدراوە، ئەمساڵ لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا کارەبا بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابین دەکرێت. 
 
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دەڵێت: ئەمساڵ ناوی چواریی قوتابی، وێنە، پەنجەمۆر و واژۆیان لەسەر پەڕەی سۆما دەبێت، ئەمساڵ بژمێر (حاسیبە) بۆ سەرجەم قوتابیان دابین دەکرێت. 
 
سبەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بە بەشداریی 107 هەزار و 130 قوتابی لە بەشەکانی زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی لە 2175 هۆڵی تاقیکردنەوەدا دەکرێت و راگیرانی هێڵەکانی ئینتەرنێتیش یەکێکە لە رێکارەکانی رێگریکردن لە گزی.
 
لەبارەی هەوڵەکان بۆ رێگرتن لە گزیکردن لە تاقیکردنەوەکان، د. سامان سیوەیلی گوتی: جگە لە راگیرانی هێڵەکانی ئینتەرنێت، وەزارەتی پەروەردە ئەمساڵ سەرجەم ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە قەدەخە کردووە و ئامێری پچڕاندنی هێڵی ئینتەرنێت لە هەموو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دادەنرێت.
 
ئاماژەی بەوەش کرد: هەموو ساڵێک هەوڵ هەیە بۆ هەڵخەڵەتاندنی قوتابیان بە بیانووی فرۆشتنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوە، ساڵانە لە کاتی تاقیکردنەوەکان باند و کەسانی هەڵخەڵەتێنەر دەستگیرکراون، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا کەمبووەتەوە.
 
گوتەبێژی وەزارەتی پەرروەردە گوتیشی: "لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستانیش هاوئاهەنگیمان هەیە و  بڕیاردراوە لە کاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی 12ـی ئامادەیی لە کاژێر 6:30 خولەکی بەیانی تاوەکو 10:30 خولەک ئینتەرنێت رابگرن." 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی سووریا لە تانکەکەیەوە هاتووەتە دەرەوە.

بەریتانیا سزای بەسەر ژمارەیەک سەرکردە و گرووپی چەکداریی سووریا دا سەپاند

حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر 6 کەسایەتی و 3 گرووپی چەکداریی سووریادا سەپاند، لەنێویاندا ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو و بازرگانانی نزیک لە حکومەتی بەشار ئەسەد، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە "سەرکوتکردنی خەڵکی سڤیل و تووندوتیژیی تائیفی".