پۆلیسی ژینگە لەسەر تەقینەوەکەی هەڵەبجە: ئەگەر راوی نایاسایی بووبێت، ئەنجامدەرانی سزادەدرێن

26-06-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی تەقینەوەیەک لە گوندێکی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، ژمارەیەک هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون. گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "خەریکی لێکۆڵینەوەین، ئەگەر دەرکەوت بە نایاسایی راویان کردووە، سزادەدرێن".
 
رۆژی پێنجشەممە، 26ـی حوزەیرانی 2025، فوئاد زراری، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتییان کە دووربکەونەوە لە راوی نایاسایی، بەڵام لە دوای تەواوبوونی کاتی قەدەخەکردنی راوی ماسی لە 21ـی حوزەیراندا چەندین حاڵەتی راوی نایاسایی تۆمارکراون".
 
گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "راوکردن بە تەزووی کارەبا و تەقەمەنی، تەنانەت ماسی بچووکیش بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە، بەڵام لە ماوەی سێ رۆژدا چەند حاڵەت روویداوە، تەنانەت گەنجێک لەسەر رووباری باڵەکایەتی موەلیدەی بەکارهێناوە، بەڵام کاتێک کارەبای لە ئاو داوە، تەزووی کارەبا لێی داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە."
 
ئاکام محەممەد، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئەمڕۆ بە رووداوی گوت: "لە گوندی سازان لە پارێزگای هەڵەبجە تەقینەوەیەک روویدا، ئەوەی تەقیوەتەوە تی ئێن تی بووە، ئەوەی بە ئێمە گوتراوە، کە بۆ راوە ماسی بەکاریانهێناوە بە گوێرەی زانیاریی سەرەتایی، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چواریش بریندارن، بەڵام ئەوە ئاماری کۆتایی نییە".
 
لەوبارەیەوە فوئاد زراری دەڵێت: "کەسوکاری بریندارەکان رەتیدەکەنەوە کە تی ئێن تییەکە لای ئەوان بووبێت، دەڵێن پێیاندا تەقیوەتەوە، بەڵام لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە، ئەگەر دەرکەوت بەهۆی راوی نایاساییەوە بووە، ئەوکات بە پێبژاردن یان بەندکردن سزا دەدرێن".
 
بە گوتەی فوئاد زراری، بەپێی یاسای ژمارە 8ـی ساڵی 2008، لە یاسای پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان سزادەدرێن، بە بەندکردن لە مانگێک کەمتر نەبێت، یان پێبژاردن لە 150 هەزار کەمتر نەبێت و 200 ملیۆن زیاتر نەبێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.