دەزگای ئاسایشی هەرێم: بۆ پاراستنی گیانی خۆیان، رێکخەرانی خۆپێشاندانەکەمان دەستگیر کرد

26-06-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، ژمارەیەک لە رێکخەرانی خۆپێشاندانەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانیان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردووە. هاوکات، دەزگاکە داوای لێبوردنی لە دەستگیرکراوەکان کردووە و رایگەیاندووە کە ئامانج لەو کارە "پاراستنی گیانی خۆیان و خۆپیشاندەران" بووە.
 
بەگوێرەی راگەیێنراوەکە، دەزگای ئاسایش زانیارییان هەبووە لەسەر "پیلانێکی دەستێکی گێرەشێوێن" کە ویستوویانە خۆپێشاندانەکان بۆ "تێکدانی ئارامی و سەقامگیری" و بەدیهێنانی "مەرامی سیاسی"ی خۆیان بقۆزنەوە.
 
لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە کە ئەو رێکخەرانەی دەستگیرکراون "هیچ ئاگاداریی پیلانگێڕییەکە نەبوون" و دەستگیرکردنیان تەنها بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو پیلانە و رێگریکردن بووە لەوەی هیچ کەسێک ببێتە قوربانی. دەزگای ئاسایش جەختی کردووەتەوە کە "زۆر بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەستگیرکراوەکاندا کردووە."
 
هەروەها، دەزگای ئاسایشی هەرێم پشتگیریی خۆی بۆ داواکاریی مووچەخۆران دەربڕیوە و رایگەیاندووە کە "ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانیش وەک هەموو مووچەخۆران ناڕازین لە دواکەوتنی مووچە،" بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەرکی سەرەکیی خۆیان بە پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی هاوڵاتییان دەزانن.
 
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا، دووپات کراوەتەوە کە سلێمانی وەک "مەڵبەندی ئازادییەکان" دەمێنێتەوە و هێزە ئەمنییەکان "پارێزەری ئازادی و سەربەستیی هاوڵاتییان" دەبن.
 
ئەوە لەکاتێکدا بوو، بڕیاربوو ئەمڕۆ لە سلێمانی خۆپێشاندانێک دژی نەناردنی مووچە بەڕێوەبچێت و لیژنەی ئەمنی سلێمانیش رایگەیاندبوو، "کاتەکە بۆ خۆپێشاندان گونجاو نییە".
 
ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت، لە شەوی سێشەممەوە ژمارەیەک لە رێکخەرانی ئەو خۆپێشاندانەی بڕیاربوو ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت دەستبەسەرکراون، لەنێویاندا ژمارەیەک ئەندامی رەوتی هەڵوێست و مامۆستایانی ناڕازی هەن.

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.