رووداو دیجیتاڵ
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رەتیدەکاتەوە بەم زووانە ئەنجامەکان بڵاوبکرێنەوە.
رۆژی سێشەممە 26ـی تەممووزی 2022، سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تاقیکردنەوەیەک ماوە کە رۆژی پێنجشەممە دەکرێت. دەبێت تاقیکردنەوەکان تەواو بن، دوای ئەوە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەنجام رادەگەیێنین. بۆیە بەم زووانە هیچ ئەنجامێک بڵاوناکرێتەوە."
ئەمە لەکاتێکدایە، خوێندنی ئیسلامی لە رۆژی پێنجشەممە 28-07-2022، تاقیکردنەوەکانیان تەواو دەبێت.
رۆژی 27ـی حوزەیرانی 2022، تاقیکردنەوەی قوتابیانی 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
لە سنووری پارێزگای هەولێر 42 هەزار و 112 قوتابی، لە دهۆک 29 هەزار و 845 قوتابی، لە سلێمانی 28 هەزار و 728 قوتابی و لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەش هەزار و 729 قوتابی مافی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵی پۆلی 12 هەبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ