کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان و ستیڤ بیتنەر، كۆنسوڵی گشتیی ئەمریکای لە هەولێر
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر کرد؛ بەپێی راگەیێندراوی حکومەت لەبارەی کۆبوونەوەکەوە، "هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان."
رۆژی شەممە 26-07-2025 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە ستیڤ بیتنەر، كۆنسوڵی گشتیی ئەمریکای لە هەولێر كرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەوە، "سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لە هەرێمی کوردستان کرد، بەتایبەتی سوپاسی کۆنسوڵی گشتیی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پەرەپێدان و پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا."
کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا، پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حکومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەهێزبوونی پەیوەندیی دۆستانەی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە، ئەمەش وەکو لە راگەیێندراوەکەی حکومەتدا هاتووە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، پاراستن و رێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ