رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی پێنجشەممەی رابردوو هێڵی یەکی پڕۆژەی ئاوی سلێمانی – دووکان شکا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دەڵێت، شکاوییەکەیان چاککردووەتەوە و ئاو دەگەیێندرێتەوە ماڵان.
رۆژی شەممە، 26ـی ئابی 2023، ئامانج جەلال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ شکاویی هێڵی یەکی ئاوی سلێمانی – دووکان چاککرایەوە، کە بەهۆیەوە لە پێنجشەممەی رابردووەوە پێدانی ئاو بە بەشێکی گەڕەکەکانی سلێمانی راگیرابوو".
پڕۆژەی ئاوی سلێمانی – دووکان دوو هێڵە، هێڵی یەکەم کە شکابوو ئاوی بۆ گەڕەکەکانی دەوروبەری شەست مەتریی شارەکە دابین دەکرد؛ ئامانج جەلال دەڵێت، "نزیکەی 30%ـی سلێمانی ئاوی خاوێن لە هێڵی یەکی ئاوی سلێمانی – دووکان وەردەگرێت".
ئامانج جەلال ئاماژەی بەوەکرد، شکاویی هێڵەکە چاککراوە و بەردانەوەی ئاو دەستیپێکردووە، بەڵام بۆ گەیشتنی ئاو بە تەواوی ئەو گەڕەکانەی ئاویان لەسەر ئەو هێڵەیە زیاتر لە 40 کاژێری دیکەی پێویستە.
بەگوێرەی ئاماری ئاوی سلێمانی بۆ رووداو، رۆژانە 200 بۆ 250 هەزار لیتر ئاوی پاک لە سلێمانی دەپاڵێورێت، هەر تاکێک لە سنوورەکە رۆژانە 230 بۆ 250 لیتر ئاوی بۆ دابین دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ