تەرمی هاووڵاتییەک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە دەربەندیخان دۆزرایەوە

26-08-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە نزیک بانیخێڵان لەسەر رێگەی کەلار - دەربەندیخان، تەرمی هاووڵاتییەک لەنێو بارهەڵگرێکدا دۆزرایەوە. قایمقامی دەربەندیخان دەڵێت، کەسەکە عەرەبە و پێدەچێت دوو رۆژبێت گیانی لەدەستدابێت.
 
رۆژی شەممە 26ـی ئابی 2023، سلێمان محەممەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تەرمی هاووڵاتییەک لەنێو بارهەڵگرەکەیدا لەبەردەم چێشتخانەکانی بانیخێڵان دۆزراوەتەوە، کە ناوی محەممەد غافلە و لەدایکبووی 1962ـە و عەرەبە." 
 
قایمقامی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەکرد، کە تائێستا کەسوکاری ئەو قوربانییە بە رووداوەکەیان نەزانیوە. گوتیشی، "پێدەچێت دوو رۆژبێت مردبێت، ئەمڕۆ کارمەندی یەکێک لە چێشتخانەکان سەیری ئۆتۆمبێلەکەی کردووە و بینیویەتی کە شۆفێرەکەی تێدا مردووە." 
 
بۆ زانینی هۆی مردنەکە، تەرمەکە رەوانەی دادپزیشکی کراوە. سلێمان محەممەد گوتی، "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان نەکوژراوە، بەڵام بۆ دڵنیابوونەوە دواتر دادپزیشکی روونی دەکاتەوە." 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."