ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 6ـی هەرێمی کوردستانی دا

26-08-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام ناردنەکەی بە رادەستکردنی 120 ملیار دینار لە داهاتی نێوخۆی هەرێمی کوردستانەوە بەستووەتەوە.
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی سێشەممە، 26ـی ئاب بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دراوە.
 
بە گوتەی سەرچاوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کراوە و بڕیاردراوە کار و کۆبوونەوەی ئەو لیژنانە بەردەوام بن کە بۆ چارەسەرکردنی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و مووچە پێکهێندراون.
 
سەرچاوەیەکی دیکە لە ئەنجوومەنی وەزیران جەختی کردەوە، تاکە مەرجی ناردنی پارەکە، رادەستکردنی 120 ملیار دینارە لە داهاتی نێوخۆی هەرێمی کوردستان، کە پێشتر بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیرانیش بڕیاری لەسەر درابوو.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.