پەیامنێری رووداو: مووچەی مانگی 8ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خەرج کرا

26-10-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دییجتاڵ

هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا رایگەیاند: رێکارەکان لە وەزارەتی دارایی عێراق تەواو کران و مووچەی مانگی 8ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خەرج کرا.
 
هاوکات، بەیانیی ئەمڕۆ زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو لە بەغدا گوتی، "نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە رەوانەی بانکی ناوەندیی عێراق کرا."
 
سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، مووچەی مانگی 8 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
  
دوایینجار مووچەی مووچەخۆران لە هەرێمی کوردستان دابەشکرا، مووچەی مانگی تەممووز بوو کە رۆژی 02-10-2025 دەست بە دابەشکردنی کرا.
 
بەغدا لەدوای هەناردکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بیانووی نەناردنی پارە بۆ رادەستنەکردنی داهاتی نانەوتی دەگەڕێنێتەوە، هەرچەندە پێنج رۆژە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی رادەستی حکومەتی فیدراڵ کراوە، بەڵام تەمویلی مووچەی مانگی هەشت نەکراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.