رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، لە چەند کاژێری داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی 8 بڵاودەکرێتەوە و بە سێ رۆژ هەموو مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.
رۆژی یەکشەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەیانیی ئەمڕۆ پارەی مووچەی مانگی ئاب گەیشت، لیستی مووچە ئامادەیە و لە یەک دوو کاژێری داهاتوودا بڵاودەکرێتەوە."
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، لیستەکە وەکو مانگەکانی رابردوو دەبێت، کەمێک گۆڕانکاری تێدا کراوە و ناوی هەندێک خانەنشین زیادکراون، سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە سێ رۆژدا مووچە دابەش دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە گوتی، سبەی مووچەی خانەنشینانی شارستانی، زیندانییانی سیاسی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، چەند وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکرێت.
باسی لەوەش کرد: "ئەو هاووڵاتییانەی سوودمەند بوون لە پڕۆژەی هەژماری من، دوای ئەوەی نامەی ئاگادارکردنەوەیان پێدەگات، دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ