بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تەبەق لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تەشەنەی سەندووە

26-10-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
نەخۆشی تەبەق لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تەشەنەی سەندووە.
نەخۆشی تەبەق لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تەشەنەی سەندووە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مەیدانی ئاژەڵی شاری بۆکان، یەکێکە لە سەرچاوەکانی دابینکردنی گۆشت بۆ بازاڕەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان. ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تەبەق لە ماوەی چوار مانگدا سێجار داخراوە.
 
محەممەد حوسێن فەرەجیان، ئاژەڵدارە و باس لەوە دەکات، "ئێستا کە بازاڕەکەیان داخستووە، نە داخستن ئاوایە نە کردنەوەی، ئەوەش هەم خەتای ئێمەیە هەم خەتای هێزەکانی شارەوانییە، ئەگەر هێزکانی شارەوانی رێگە نەدەن خەڵک ئاژەڵ بهێنیت ئێمەش نایێین بۆ ئێرە، سەرەتاش خەتای ئێمەیە، چونکە ئێمە دۆخەکە لە بەرچاو ناگرین و هەمووشمان زیانمان کردووە و ئێستاش دۆخی بازاڕ زۆر زۆر خراپە و خەڵک زیانی زۆری بینیوە."
 
ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی شیر و گۆشت، بەمەش نرخی ئەو بەرهەمانە گران دەبێت و جگە لەوەش بارگرانی ئابووری دەخاتە سەر ئاژەڵداران بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە.
 
یوسف شامحەممەدی، ئاژەڵدارە و باس لەوە دەکات، "دۆخی بازاڕ زۆر خراپە بە تایبەتی لە رووی نەخۆشی تەبەقەوە، ئەو دەرمانە کە ڤێترنەری دەیدات دەرمانێکی خراپە، دەتوانم بڵێم وەک شەربەتە و کاریگەری نییە. نەخۆشییەکە زیاتر لە سەر ئاژەڵی گەورە وەک مانگا دەردەکەوێت و ئاژەڵی بچووک کەمتر دەیگرن، هیوادارم ڤێترنەری دەرمانی باشمان پێ بدات و کەسانێک هەبن چاودێری بکەن."
 
جگە لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تەبەق، کەمی ئاژەڵ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان وای کردووە نرخی گوشت و مریشک بەرز بێتەوە و وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران رایگەیاند، بە مەبەستی دابینکردنی پێوستی خەڵک و رێکخستنی نرخی بازاڕ رێگە بە هاوردەکردنی گوشت و مریشک دەدات.
 
یەعقووب یاوەری، ئەندامی سەندیکای پەلەوەرخانەکانی ئێران دەڵێت، "وەک توانا 30%ی توانای بەرهەمهێنانی گۆشتمان زیادەیە بۆ پێداویستی وڵات و توانای هەناردەکردنمان هەیە. وڵاتانی ناوچەکە پێویستیان بە مریشکی ئێرانی هەیە، بەڵام بەهۆی خراپ بەڕێوەبردن ناتوانین هەناردەی بکەین، وڵاتێک کە پێشتر هەناردەکار بووە ئێستا بووتە هاوردەکار."
 
بەپێی بانکی ناوەندیی بەکارهێنانی گۆشتی سوور بۆ هەر تاکێکی ئێرانی نزیکەی 700 گرامە و بەکارهێنانی مریشک بۆ هەرکەسێک 30 کیلۆگرامە لە ساڵێکدا. بەپێی دانیشتووانی وڵاتەکە ساڵانە نزیکەی 600 هەزار تۆن گۆشتی سوور و 2 ملیۆن تۆن گۆشتی مریشک دەخورێت
 
بەپێی دوایین ئامار نرخی گۆشتی سوور لە پێنج ساڵی رابردوو زیاتر لە 645٪ و نرخی یەک کیلۆ مریشک زیاتر لە 500٪ بەرز بووتەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

   دیناری عێراقی جۆری 25 هەزاری.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی 12 رادەستی بەغدا کرا

لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.