ناوەندێک بەڵگە مێژووییەکانی کوردستان بەدیجیتاڵی دەکات

26-11-2023
پەیمان محەممەد
پاراستن و کۆکردنەوەی بەڵگەنامە مێژووییەکان لەلایەن ئەو ناوەندەوە لە رێگەی بەدیجیتاڵیکردن دەبێت.
پاراستن و کۆکردنەوەی بەڵگەنامە مێژووییەکان لەلایەن ئەو ناوەندەوە لە رێگەی بەدیجیتاڵیکردن دەبێت.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ناوەندێک لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە کە تێیدا کۆمەڵێک گەنج ئەرشیڤ و بەڵگەنامە مێژووییەکان بەدیجیتاڵیی دەکەن. بەڕێوەبەری ناوەندەکە دەڵێت، ''ساڵی داهاتوو  ئەرشیڤە دیجیتاڵییەکە دەکەوێتە دەست توێژەر و خوێنەران.''
 
رۆژی یەکشەممە، 26-11-2023، محەممەد فاتیح قەرەداخی، بەڕێوەبەری ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور، لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 14:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە نمە نەبەز پێشکێشیکرد، لەبارەی گرنگیی کاری ناوەندکەیانەوە رایگەیاند، ''یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور، ئەرشیڤکردنی بەڵگەنامە مێژووییە کوردییەکانە.''
 
پاراستن و کۆکردنەوەی بەڵگەنامە مێژووییەکان لەلایەن ئەو ناوەندەوە لە رێگەی بەدیجیتاڵیکردن دەبێت، محەممەد فاتیح قەرەداخی گوتی، تیمێکی گەڕۆکیان هەیە و لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە دوای سەرچاوەکاندا دەگەڕێن. گوتیشی، ''لە هەر شوێنێک هاونیشتمانیان ئەرشیڤ یان بەڵگەنامەیەکیان هەبێت، هەر لەوێ بە ئامێری پێشکەوتوو سکان دەکرێت و دواتر ئەرشیڤە کاخەزییەکەیان پێدەدرێتەوە.''
 
سەرەڕای ئەوەی ناوەندەکە چالاکییەکانی دەستپێکردووە، بەڵام هێشتا بە فەرمی نەکراوەتەوە. بەگوتەی بەڕێوبەری ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور، "ساڵی داهاتوو ئەم ئەرشیڤە دیجیتاڵییە دەکەوێتە دەست توێژەر و خوێنەرانی کورد و نەتەوەکانی دیکە".
 
محەممەد فاتیح قەرەداخی ئاماژەی بەوە کرد، "ستافی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور لە گەنجانی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی پێکهاتوون و بۆ ناساندنی زیاتری مێژووی کوردستان بە وڵاتانی دیکە، بەڵگەنامەکان بە زمانی ستانداردی ئینگلیزیش دەخرێنە بەردەستی خوێنەران و تێیدا گرنگییەکی زۆر بەو زمانەش دەدرێت".
 
بەڕێوەبەری ناوەندەکە بەشێک لە گرنگیی کاری بەئەرشیڤکردنی دیجیتاڵیی بەڵگەنامە مێژووییەکان بۆ ئەوەش دەگەڕێنێتەوە کە ''ئەگەر لە داهاتوودا کەسێک بیەوێت لە رووی سیاسی، ئابووری و مێژووییەوە لێکۆڵینەوە لە سەردەمەکانی پێشووی کوردستان بکات، دەتوانێت لە رێگەی ئەم ئەرشیڤەوە سەرچاوەی سەرەکی بەدەستبهێنێت".
 
 
 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی رێوڕەسمەکە.

بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی پەردە لەسەر ناوی دوو شەقامی هەولێر لادرا

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، لە چوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دا، بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی، پەردە لەسەر تابلۆی ناوی دوو شەقامی سەرەکیی هەولێر لادرا کە "بە ناوی سەرکردە و تێکۆشەرانی مەزنی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان (مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا، مامۆستا محەممەد مەلا قادر) کراون".