رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی تەندروستیی کرێکاران و دڵنیایی کارکردن لە تورکیا İSİG، راپۆرتی 10 مانگی ئەم ساڵی لهبارهی دۆخی كرێكاران له توركیا و باكووری كوردستان بڵاوكردهوه و ئاشکرای کرد، لەو ماوەیەدا له سەرانسەری توركیا و باكووری كوردستاندا، هەزار و 559 كرێكار لهكاتی كاركردنیان، گیانیان لهدهستداوه.
بهگوێرهی راپۆرتی ئەنجوومەنەكه، لەو 1559 كرێكارەی لەم 10 مانگەدا گیانیان لەدەستداوە، 1419یان پیاو و 140یان ژنن. هەروەها 81 کرێکار کۆچبەر و پەنابەرن 47 کرێکاریش لە تەمەنی نێوان 15-17 ساڵیدا بوون.
هەر بەپێی ئامارەکە لە ئیستەنبووڵ زۆرترین کرێکار گیانیان لەدەستداوە، کە 226 کرێکار بوونە، هەروەها 53 کرێکار لە سەمسوور، 52 کرێکار لە هاتای، 50 کرێکار لە ئیزمیر، 49 کرێکار لە ئەنتاڵیا، 45 کرێکار لە کۆجائێلی و 43 کرێکاریش لە ئەنقەرە گیانیان لەدەستداوە.
پارێزگای سەمسوور لە باکووری کوردستان بە 53 کرێکار لە ریزبەندی دووەمدایە، کە زۆرترین کرێکار تێیدا گیانیان لەدەستداوە.
لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانیانەوە؛ 22٪ـی ئەو کرێکارانە بە رووداوی هاتووچۆ، 19٪ بەهۆی کەوتنەژێر کەرەستە و داڕمانی بینا و 15٪یان لە رووداوەکانی کەوتنەخوارەوە لەسەر ئەسکەلە و بەرزاییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها 20٪ـی کرێکاران لە سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و دارستان، 19٪ لە سێکتەری بیناسازیی، 12٪ لە سێکتەری گواستنەوە و گەیاندن، 6٪ لە سێکتەری بازرگانیی و 6٪ لە سێکتەری کانزاکاندا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان لە کۆی 16 ملیۆن و 413 هەزار و 359 کرێکاردا، تەنیا دوو ملیۆن و 421 هەزار و 940 کرێکار، ئەندامی سەندیکا پیشەگەرییەکانن.
ساڵی رابردوو، له توركیا و باكووری كوردستان، هەزار و 843 كرێكار بههۆی رووداوه جۆراوجۆرهكان لهكاتی كاركردنیان، گیانیان لهدهستداوه. بهگوێرهی ئاماری ههمان ئهنجوومهن، له ساڵی 2021دا، دوو ههزار و 170 كرێكار له كاتی كاركردنیاندا گیانیان لهدهستداوه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ