کاریگەریی نەهاتنی مووچە؛ دووکاندارێک دەڵێت ئەوەی پارەیشی هەیە ناوێرێ خەرجی بکات

26-11-2024
بەختیار قادر
بەختیار قادر
دواکەوتنی مووچە کاریگەریی بەرچاوی لەسەر جموجۆڵی بازاڕ دروستکردووە.
دواکەوتنی مووچە کاریگەریی بەرچاوی لەسەر جموجۆڵی بازاڕ دروستکردووە.
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ 

بازاڕی شێخەڵڵا کە دەکەوێتە شاری هەولێر، بۆرسەی خۆراکی وشکەی هەرێمی کوردستانە، نزیکەی مانگێکە بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە کڕیار لە بازاڕەکە کەمبووەتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کەلوپەلی ئەو بازاڕە پێویستیی رۆژانەی خەڵکن. 
 
سالار ئەحمەد، یەکێکە لە دووکاندارەکانی بازاڕەکە و دەڵێت، "لە دوای هەڵبژاردنەوە کە دەگوترێت مووچە دێت و نایەت، بێبازاڕییەک دروستبووە هەر نەبێتەوە، ئەو کەسانەی بڕێک پارەشیان هەیە، ناوێرن خەرجی بکەن و دەڵێن، دەبێت بە پێخۆر بێت نەوەک مووچە نەیەت یان زیاتر دوا بکەوێت."
 
بێبازاڕی کاریگەریی لەسەر تەواوی بازاڕەکە دروست کردووە. بەشێک لە کاسبکارەکان چەندین کاژێر بەبێ کار دادەنیشن. 
 
خدر ئەحمەد، کاسبکارە لە بازاڕەکە، دەوروبەری عەسر قسەی بۆ کردم و لەبارەی بێبازاڕییەوە گوتی، "لە کاژێر 08:00ـی بەیانییەوە هاتووم، کەسێک نەهاتووە بڵێ کارم هەیە و بۆمی بکە. ماوەیەکە زۆربەی رۆژ ئەوە حاڵمە و کارمان نەماوە."
 
لە بەشێکی بازاڕەکەدا فرۆشیاران کەلوپەلی جوانکاریی دەفرۆشن، بەڵام کڕیاری کەمتر بەدەم ئەوانەوە دەچن. 
 
محەمەد عەباس، فرۆشیاری کەلوپەلی جوانکارییە، دەڵێت، "من مووچەخۆر نیم، بەڵام وەک فەرمانبەران کاریگەریی نەهاتنی مووچەم بەسەرەوە دیارە. ئاستی بژێویی خەڵک گەیشتووەتە ئەو رادەیەی چاوی لەوە نەماوە بێت و کاڵای جوانکاریی بکڕێت، بەڵکو خواخوایەتی پارەی خۆراک و شتی پێویستی هەبێت. بەڕاستی کاتی ئەوەیە چارەسەرێک بۆ ئەو مووچەیە بدۆزنەوە و هات و نەهات نەمێنێت."
 
ماوەی دوو ساڵە مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵ دوادەکەوێت یان بەشێکی نادرێت. ئەمە وایکردووە لەم سێ مانگەی کۆتایی ساڵدا، ژمارەی کڕیاران بەتەواوی کەمبێتەوە. 
لەم سێ مانگەدا، ئەوانەی کاریگەریان بەسەرەوە نییە و پێداویستییەکانیان دەکڕن، زۆربەیان کڕیاری عەرەبن. 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."