رووداو دیجیتاڵ
شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەڵێت، "ئەو هێرشەی کراوەتە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر بەرژەوەندیی عێراقییەکان و کردەوەیەکی تیرۆریستیی مەترسیدارە بۆ پەکخستن و دواخستنی ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی ئەمنی و ئابووری."
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژە بەوەش دەکات، هێرشەکە بووەتە هۆی سووتانی یەکێک لە کۆگە سەرەکییەکانی کێڵگەی کۆرمۆر بەبێ ئەوەی زیانی گیانی هەبێت.
شەوی چوارشەممە هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری قادرکەرەم لە قەزای چەمچەماڵ، بەهۆیەوە ئاگر لە کۆگایەک کەوتەوە. تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە. هاوکات هیچ زیانێک بە فەرمی بڵاونەکراوەتەوە.
هێرشی سەر کێڵگەکە بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە چوار هەزار مێگاواتەوە بۆ هەزار مێگاوات. بەوهۆیەوە پێدانی کارەبای 24 کاژێری بۆ 5 کاژێر کەمبووەوە.
هێرشی سەر کێڵگەکە بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە چوار هەزار مێگاواتەوە بۆ هەزار مێگاوات. بەوهۆیەوە پێدانی کارەبای 24 کاژێری بۆ 5 کاژێر کەمبووەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و داوای رێکاری تووند بەرامبەر ئەوانە دەکات کە ئەو کارەیان کردووە. هەروەها داوای لە هاوبەشە ئەمریکی و نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان کرد سیستمی پاراستنی ئاسمانی بۆ کێڵگەکە دابین بکەن.
عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی ئێکس نووسیویەتی: "جارێکی دیکە، تیرۆریستە هەمیشەییەکان کە لەسەر لیستی مووچەی حکومەتی فیدراڵن، هێرشیان کردەوە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر."
بەهۆی هێرشەکەوە، وەکو عەزیز ئەحمەد نووسیویەتی، "هەناردەکردنی کارەبا بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراقیش کە نزیکەی 10%ـی کۆی بەرهەمهێنانی کارەبای وڵات پێکدەهێنێت، بەتەواوی وەستاوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ