رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت: بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکانەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەم و داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەم بکەرانی بدۆزێتەوە و راپێچی دادگەیان بکات.
هەروەها دەڵێت: نابێت رێگە بە تیرۆریستان، یان هەر کەسێک لەپشت هێرشەکانی ئەمشەوەوە بێت، بدرێت ئەم تاوانانە دووبارە بکەنەوە، یان وەک رابردوو بە کەفالەت ئازاد بکرێن.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەوەشی نووسیوە کە "داوا لە هاوبەشە ئەمریکی و نێودەوڵەتییەکانمان دەکەم کەرەستەی بەرگریی پێویست دابین بکەن بۆ پاراستنی ژێرخانی مەدەنیمان، هەروەها پشتیوانمان بن لە گرتنەبەری رێکاری جددی بۆ رێگریکردن لەم هێرشانە بۆ سەر خەڵک و پێشکەوتنەکانمان."
شەوی چوارشەممە هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری قادرکەرەم لە قەزای چەمچەماڵ، بەهۆیەوە ئاگر لە کۆگایەک کەوتەوە. بەڵام بەپێی شانەی راگەیاندنی ئەمنی و شایەتحاڵانی نێو کێڵگەکە کە بۆ رووداو قسەیان کرد، زیانی گیانی نەبووە.
هێرشی سەر کێڵگەکە بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە چوار هەزار مێگاواتەوە بۆ هەزار مێگاوات. بەوهۆیەوە پێدانی کارەبای 24 کاژێری بۆ 5 کاژێر کەمبووەوە.
هاوکات عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی ئێکس نووسیویەتی: "جارێکی دیکە، تیرۆریستە هەمیشەییەکان کە لەسەر لیستی مووچەی حکومەتی فیدراڵن، هێرشیان کردەوە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر کە بۆ ئێمە هەستیار و گرنگە، ئەمەش بووە هۆی بڕانی کارەبا لە گەڕەکەکانی سەرانسەری هەرێمی کوردستان."
هەروەها نووسیویەتی "هەناردەکردنی کارەبا بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراقیش کە نزیکەی 10%ـی کۆی بەرهەمهێنانی کارەبای وڵات پێکدەهێنێت، بەتەواوی وەستاوە."
عەزیز ئەحمەد دەپرسێت، "دەبێت چەند هێرشی دیکە رووبدەن تاوەکو حکومەتی ئەمریکا رێگە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بدات سیستمی بەرگریی دژەدرۆن بکڕێت، تاوەکو بتوانین ئاسمان و ژێرخانە گرنگەکانمان بپارێزین؟ حکومەتی عێراق باکی بەمە نییە."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ