رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت".
ئەوەش هاتووە، "هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا ، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی".
زەکەریا عەبدوڵڵا هونەرمەندێکی ناسراوی کوردە و ساڵانێکی زۆرە هیچ ئەلبوومێکی گۆرانی بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ