کوردستان
نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی رەجائی فاید: گەلی کورد هاوڕێ و پاڵپشتیکارێکی دڵسۆزی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی رەجائی فاید، نووسەر و توێژەری میسری پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خێزان و کەسوکاری دەکات و دەڵێت، بە کۆچی دوایی ئەو نووسەرە، "گەلی کورد هاوڕێ و پاڵپشتیکارێکی دڵسۆزی پرسە دادپەروەرانەکەی لەدەستدا."
ئەمڕۆ هەینی، 27-01-2023، رەجائی فاید، نووسەر و لێکۆڵینڤانی میسری و سەرۆکی ناوەندی میسری بۆ لێکۆڵینەوە کوردییەکان کۆچی دواییکرد. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێیوایە بە کۆچی دوایی ئەو نووسەرە؛ گەلی کوردستان "هاوڕێ و پاڵپشتیکارێکی دڵسۆزی پرسە دادپەروەرانەکەی لەدەستدا" و دەڵێت، "سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکاری دەکەم."
رەجائی فاید بە دۆست و نووسەرێکی نزیک لە کورد دادەنرا و یەکێک بوو لەو کەسایەتییانەی کە زۆربەی تەمەنی بە لێکۆڵینەوە لە دۆزی کورد و قسەکردن لەسەری لە میسر و جیهانی عەرەبیدا بەسەربردووە و کۆمەڵێک بڵاوکراوەی لەسەر پرسی کورد هەیە.

ئەو نووسەرەی دۆستی کورد لە ساڵی 1943 لە شاری تەنتای میسر لەدایکبووە. لەنێوان ساڵانی 1979 تاوەکو 1988 لەگەڵ خێزانەکەی لە شاری هەولێر ژیاوە. نووسەرەکە لێکۆڵینەوەی لەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ئەنفالیش کردووە.
ببالغ الأسى تلقيت نبأ وفاة الكاتب والباحث المصري رئيس المركز المصري للدراسات والبحوث الكوردية الاستاذ رجائي فايد. برحيله فقد شعب كوردستان صديقاً ومناصراً مخلصاً لقضيته العادلة. تعازي الحارة لعائلته وذويه، راجيا من الله تعالى أن يتغمد روحه بواسع رحمته ويلهم الجميع الصبر والسلوان.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) January 27, 2023
دەقی هاوخەمییەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچیی دوایی رەجائی فاید:
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی رەجائی فاید، نووسەر و لێکۆڵینڤانی میسری و سەرۆکی ناوەندی میسری بۆ لێکۆڵینەوە کوردییەکانمان پێگەییشت. بە کۆچی دوایی ئەو، گەلی کورد هاوڕێ و پاڵپشتیکارێکی دڵسۆزی پرسە دادپەروەرانەکەی لەدەستدا. سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکاری دەکەم و داوا لە خوای پەروەردگار دەکەم بیخاتە ژێر میهرەبانی بەرفراوانی خۆی و سەبر و ئارامی بە هەموو لایێک بدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ