بەهۆی تۆپبارانی گرووپە چەکدارەکانەوە منداڵێک لە قامشلۆ گیانی لەدەستدا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شەوی رابردوو، بەهۆی تۆپبارانێکی چڕی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە "وەزارەتی بەرگری" لە حکومەتی کاتیی سووریا، منداڵێک لە گوندی "سەفا"ی سەر بە ناحیەی چل ئاغا لە رۆژهەڵاتی قامشلۆ گیانی لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 27-01-2026 رامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە رووداوی راگەیاند، تۆپبارانی چڕی مووشەکی و تۆپخانەکانی ئەو گرووپانە شارۆچکەی "حەمرات"یشی گرتووەتەوە. ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئەو گرووپانە و هێزەکانی سوریای دیموکرات.
 
ئەم پێشێلکارییانە لە کاتێکدایە، پێشتر ئاگربەستێک بۆ 15 رۆژ راگەیێندرابوو، بەڵام ئەم هێرشانە پێشێلکردنی ئاشکرای رێککەوتنەکەن.
 
شەڕ و پێکدادانەکان گوندەکانی رۆژهەڵاتی قامشلۆیان کردووەتە مەیدانی جەنگ، ئەمەش جگە لە گیانلەدەستدانی منداڵەکە، بووەتە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێی زۆر و ئاوارەبوونی دانیشتووانی ناوچەکە بەهۆی تۆپبارانی هەڕەمەکی بۆ سەر ماڵ و حاڵی خەڵکی سڤیل.
 
روانگەی سووری بڵاویکردەوە کە رۆژی 26ی ئەم مانگە، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا بۆ سەر گوندی "میلبێ" لە گوندەواری باشووری پارێزگای حەسەکە، سێ کەسی سڤیل بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای خێرخوازیی بارزانی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی: چاوەڕێی وەڵامی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرین بۆ گەیاندنی هاوکاری بە حەسەکە

زیاتر لە 140 بارهەڵگر خۆراک، سووتەمەنی و پێداویستی رۆژانە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانییەوە لە هەرێمی کوردستانەوە گەیێندراونەتە رۆژئاوای کوردستان، بەڵام هیچ هاوکارییەک رەوانەی حەسەکە نەکراوە. بەرپرسێکی دەزگاکە دەڵێت، بۆ بردنی هاوکاری بۆ حەسەکە چاوەڕێی وەڵامی ئیدارەی خۆجێی ناوچەکەن.