رووداو-هەولێر
قایمقامی کەلار بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاری داخستنی سەرجەم شوێنە گشتییەکانی دا و وەزیری ناوخۆش چەند رێنماییەکی نوێی دەکرد و داوا دەکات هاتووچۆی نێوان شارەکان کەمبکرێنەوە.
شەهاب ئەحمەد قایمقامی کەلار بە رووداوی راگەیاند: "بەبڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی و ناخۆ و بە مەبەستی رێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەموو گردبوونە و قەرەباڵخییەک رێگەپێنەدراوە، هەربۆیە بڕیارماندا بە داخستنی کافتریا، چاخانە و نێرگەلەخانەکانیش".
قایمقامی کەلار سەبارەت بە مەزادخانەی کەلاریش گوتی: "بۆ ئەم هەینییە مەزادخانەی کەلار دادەخرێت، داوا لە هاووڵاتیان و کاسبکاران دەکەین هاوکار و پشتیوانمان بن".
هەروەها وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان داوا لە هاونیشتمانیان دەکات هاتووچۆ لەنێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان کەمبکەنەوە و تاوەکو دەتوانن هاتووچۆ لەگەڵ شارەکانی دیکە نەکەن.
لەبارەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیش، وەزیری ناوخۆ دەڵێت: "داوا لەو ناوچانە بەتایبەت دانیشتووانی کەرکووک دەکەین رەچاوی رێنماییەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ