پۆلیسی هەولێر: لە بنەسڵاوە پیاوێک هاوژینەکەی خۆی کوشت

27-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە قەزای بنەسڵاوە پیاوێک هاوژینەکەی خۆی کوشت. 
 
ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 27ـی شوباتی 2025) بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی کوشتن لە قەزای بنەسڵاوە ئاگادارکرانەوە، دەستبەجێ هێزەکانیان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "دوای لێکۆڵینەوە، بۆمان دەرکەوت پیاوێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هاوژینەکەی خۆی کوشتووە."
 
تۆمەتبار دوای تاوانەکە خۆی رادەستی پۆلیسی هەولێر کردووە. 
 
پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و رایگەیاندووە "تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر راگیراوە."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی سنە

لە 10 مانگدا 15 کەس لە سنە بە گاز گیانیان لەدەستداوە

بەرپرسی بەڕێوەبردنی کەمکردنەوەی مەترسی کارەسات لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای سنە دەڵێ، لە 10 مانگدا 154 کەس لە پارێزگاکە بەهۆی گازی ماڵانەوە ژەهراوی بوون کە 15 کەسیان گیانیان لەدەستداوە