رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی دارایی راسپاردووە مووچەی مانگی شوبات دابەش بکات و ئامادەکاریش بکات بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی ئادار.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکیدا بۆ هاونیشتمانییان ئەو قسانەی کرد.
ئەو هەروەها گوتی، "حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا دەخەینە بەر بەرپرسیارییەتیەکی دەستووری و ئەخلاقی کە ئەو بەڵێنەی بە ئێمەیان داوە جێبەجێی بکەن بۆ دابینکردنی مووچەکان".
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 50 رۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە، ئەگەرچی بەغدا بەشێک لە پارەی مووچەی شوباتی ناردبوو، بەڵام تائێستا مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی نەناردووە.
لە گوتارەکەیدا، جگە لە بابەتی مووچە، مەسرور بارزانی ئەم بڕیارانەی لای خوارەوەی راگەیاند:
- زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە تاوەکو ئێستا لە حکومەت سوودمەندنەبوون، دابەش دەکرێت
- لێخۆشبوون لە قەرزەکان دەکرێت بەمشێوەیە:
قەرزی کارەبا: 20٪
هێنانی گۆشت: 50٪
کرێی خوێندن: 20٪
سزای هاتووچۆ: 20٪
قەرزی ئاو: 20٪
کرێی کرێچییەکانی شارەوانی: 20٪
- لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتنی باج لەلایەن پیشەوەران، کاسبکاران و کەمدەرامەتان.
لەبارەی ئەو بڕیارانەوە، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە کرد، "هیوادارم ئێمە بتوانین پێکەوە ئەم قۆناخە تێپەڕێنین و ئەمە ببێتە دەستپێکێک بۆ کۆتاییهێنان بە ئابڵوقەی ئابووری کە کەوتووەتە سەر هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بە قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان و پێ بنێینە قۆناخێکی نوێتر و بتوانین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەینە ئەنجامی باش بۆ چارەسەری گشت گرفتەکانی کە لە بەینی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ماون".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ