رووداو دیجیتاڵ
ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانی سنوور لە زاخۆ وەرگەڕاوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، رووداوەکە کاژێر یەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە سنووری ناحیەی دەرکاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ روویداوە.
ئۆتۆمبێلەکە چوار سەرنشنینی تێدا بووە، ئەوەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی زاخۆیە و ناوی شڤان سەلیم ئەردەنییە. بریندارەکانیش خەڵکی دهۆکن.
بەڕێوەبەری تەندروستیی دهۆک لەبارەی دۆخی بریندارەکان دەڵێت، "دۆخیان جێگیرە و جارێ دیار نییە نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت یان نا."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ