کرێکارێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

27-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
جێگری سەرۆکی لقی سلێمانیی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکاران دەڵێت، کرێکارێکی کوردی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان، لەکاتی کارکردن لە باڵەخانەیەک لە سلێمانی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
 
رۆژی یەکشەممە، 27ـی نیسانی 2025، کاوە شێخ سەلام، جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوێنێ شەو کرێکارێک لەکاتی کارکردن لەسەر یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی کەوتە خوارەوە، دواتر راستەوخۆ بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە، بەڵام ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی رادەستی خێزانەکەی کرایەوە".
 
ئەو کرێکارە تەمەنی 25 ساڵ بووە و لە باڵەخانەکان کاری کردووە، ناوی (م. ع) و خەڵکی کۆبانێیە لە رۆژئاوای کوردستان.
 
بە گوتەی کاوە شێخ سەلام، کرێکارەکە لە نهۆمی یەکەمەوە کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.