رووداو دیجیتاڵ
لە تورکیا و باکووری کوردستان، رێژەی ئەو کەسانەی وانەکانی کورمانجی و زازاکی زمانی کوردییان هەڵبژاردووە نزیکەی 100٪ زیادیکردووە.
لە باکووری کوردستان و تورکیا بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، 50 هەزار و 809 خوێندکار وانەی کرمانجی و 8 هەزار و 563 خوێندکار وانەی زازاکی ـیان هەڵبژاردووە. بە گشتی 59 هەزار و 362 خوێندکار وانەی کوردییان هەڵبژاردووە.
ئەنجامی هەڵبژاردنی وانەی بژاردە بۆ پۆلەکانی 5-6-7 و 8ی کرمانجی و زازاکی ئاشکرا کران. ئەنجامەکان دەریانخستووە لە ساڵی خوێندنی 2025-2026دا رێژەی ئەو خوێندکارانەی وانەکانی کرمانجی و زازاکییان هەڵبژاردووە نزیکەی لە 100٪ زیادیکردووە.
پار 31 هەزار و 100 خوێندکار کرمانجی و شەش هەزار و 230 خوێندکاریش وانەی زازاکییان هەڵبژاردبوو. ئەم ساڵ 50 هەزار و 809 خوێندکار وانەی کرمانجی و 8 هەزار و 563 خوێندکار وانەی زازاکی ـیان هەڵبژاردووە.
هودایی مۆرسومبول مامۆستا و چالاکڤانانی زمانی کوردی رۆژی سێشەممە، 27 ـی ئایاری 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە ئەنجامی کارکردن، خواست بۆ هەڵبژاردنی وانەکانی کرمانجی و زازاکی ساڵ بە ساڵ زیاتر دەبێت.
مۆرسومبول گوتی: "ئەم ساڵ لە زیادبوونی هەڵبژاردنی وانەکانی کرمانجی و زازاکی ـدا کاریگەریی کارەکانی هەدەپە و لقی سەندیکای پەروەردەی ئامەد زۆر بوو."
بەپێی ئەو ئامارانەی لە وەزارەتی پەروەردەی تورکیاوە وەرگیراون، ژمارەی ئەو خوێندکارانەی وانەکانی کرمانجی و زازاکییان هەڵبژاردووە بەپێی پۆل بەم شێوەیەیە:
پۆلی 5 پۆلی 6 پۆلی 7 پۆلی 8 کۆی گشتی
زازاکی: 3.701 2.811 1.110 941 8.563
کرمانجی: 21.238 15.805 8.201 5.565 50.809
کۆی گشتی: 24.939 18.616 9.311 6.506 59.372
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ