رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ دەڵێت، لە شەڕێكدا لە سنووری قەزای بەردەڕەش سێ کەس بریندار بوون.
رۆژی سێشەممە، 27ـی ئایاری 2025، نێچیرڤان هەرکی، گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "شەڕ لە بەردەڕەش دروستبووە و لە ئەنجامدا چەک بەکارهێندراوە و سێ کەس بریندار بوون. یەکێک لە بریندارەکان سێ گولـلەی بەرکەوتووە و تەندروستیی ناجێگیرە."
گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ گوتی: "هەر سێ بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە."
نێچیرڤان هەرکی باسی لەوەکرد، ئەو کەسەی سێ گوللەی بەرکەوتووە تەمەنی 58 ساڵە؛ دووانەکەی دیکە 33 بۆ 38 ساڵانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ