کەمال کەرکووکی: لەگەڵ خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەر بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردنەکانی کەرکووک ناکەین

27-06-2023
هیدایەت جان
کەمال کەرکووکی قسە بۆ میدیاکان دەکات
کەمال کەرکووکی قسە بۆ میدیاکان دەکات
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ مەکتەبی رێخکستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک - گەرمیان لەگەڵ 10 لایەنی کوردستانی لەبارەی هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە و بەرپرسی مەکتەبەکەش دەڵێت، "ئامادەین لەگەڵ هەموو لایەنە کوردستانییەکان بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکووک بکەین، جگە لە خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەر."
 
رۆژی سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023 کەمال کەرکووکی، بەرپرسی مەکتەبی رێخکستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک - گەرمیان دوای کۆبوونەوە لەگەڵ 10 لایەنی کوردستانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "تاوتوێی بارودۆخی کەرکووک و ناوچەکەمان کرد و بە وردی لەسەر پرسی هەڵبژاردن گفتوگۆمان کرد، هەموومان هاودەنگ بووین کەرکووک داگیرکراوە و لەبن دەستی پارێزگارێکی شۆڤێنی بەزۆر سەپێندراوە، بۆیە دەبێت لەم هەڵبژاردنەدا بە هیمەتێکی بەرزەوە بەشداربین."
 
کەمال کەرکووکی ئاماژەی بەوەش دا، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان بەردەوام دەبێت و گوتی، "ئەمڕۆ کەرکووک لە دۆخێکی نالەباردایە و هیچ خزمەتگوزارییەکی نییە و پێکهاتە رەسەنەکانی هەموویان لەژێر ستەمدان، بۆیە پشتیوان بە خودا و گەلی کوردستان و ئەم لایەنە سیاسییانە، دۆخەکە چاک دەکەینەوە و بە سەربەرزی دەگەڕێینەوە و ئاڵای کوردستانی لێ دەشەکێنینەوە."
 
کۆبوونەوەکە لە بارەگای ئەنجوومەنى سەرکردایەتيی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو. بە گوتەی کەمال کەرکووکی، پارتی ئامادەیە لەگەڵ هەموو لایەنە کوردستانییەکان بە یەک لیست لە هەڵبژاردنی کەرکووک بەشداری بکات جگە لە لایەنێک و دووپاتیکردەوە؛ "هۆی داگیرکردنی کەرکووک خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەرن، ئێمە وەکو رێکخستنی مەکتەبی کەرکووک – گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەوەین کە لەگەڵ هەموو کەس و لایەنێک بەشداربین جگە لە خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەر."
 
مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک - گەرمیان جگە لە یەکێتی، سەرجەم لایەنە کوردستانییەکانی بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کردبوو، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی دادگەری ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون. کەمال کەرکووکی دەڵێت، "سەرجەم لایەنەکانمان بانگهێشتکردبوو، جگە لە خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەر، ئەو بەڕێزانەی بەشدار نەبوون، گوتیان ئەمڕۆ عەرەفەیە و بەڕۆژووین، بەڵام بۆ دوای جەژنی قوربان لەگەڵیان کۆدەبینەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."