کچێکی کوردی ئێزدی دوای 11 ساڵ لە رفاندنی رزگارکرا؛ 'هەموو ئەشکەنجەیەکم بینی'

27-06-2025
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
دیما لە ساڵی 2014ـەوە لەلایەن داعشەوە رفێندرابوو.
دیما لە ساڵی 2014ـەوە لەلایەن داعشەوە رفێندرابوو.
نیشانەکردن جەنگی ئێران و ئیسرائیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کوردێکی ئێزدی دوای 11 ساڵ لە رفاندنی لەلایەن داعشەوە، رزگار دەکرێت و گەڕایەوە نێو کەسوکارەکەی لە دهۆک. ئەو دەڵێت، لەو ماوەیەدا "هەموو ئەشکەنجەیەکم بینی."
 
دیما ئەمین، 24 ساڵە. خەڵکی گوندی کۆچۆیە لە شنگال و لە ساڵی 2014 دا داعش لەگەڵ 8 کەسی دیکەی خێزانەکەی رفاندی. ئەو کاتە تەمەنی 13 ساڵ بوو، بەپێی قسەکانی خۆی سێ ساڵ لە سووریا و زیاتر لە 7 ساڵیش لە تورکیا ماوەتەوە.
 
دیما ئەمین، باس لە ژیانی خۆی دەکات لەو ماوەیەدا و دەڵێت، "ئەو ژیانەی تێیدا بووم زۆر ناخۆش بوو و هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەکم بینی. منداڵییان لێ دزیم، خەونەکانیان لێ سەندم و ژیانیان وێران کردم. لەبەر ئەمە هەرگیز لێیان خۆش نابم، رۆژی ئەوان لای خودایە و خوداش مافی ستەملێکراوان ون ناکات... من ئەمڕۆ زۆر دڵخۆشم، چونکە دوای ماوەیەکی زۆر، دوای نزیکەی 11 ساڵ، گەڕامەوە ناو خێزان و وڵاتی خۆم... ژیانم بە غەریبییەوە بردەسەر و خراپترین رۆژگارم بەسەربرد."
 
ملوکە خدر، ئاوارەیەکی شنگالە و لەبارەی ئازادکردنی ئەو گەنجەوە دەڵێت، "زۆر دڵخۆشین و هەرکەسێک یارمەتی داوین، ماڵی ئاوا بێت. دەمانەوێت هەموویان رزگار بکەن؛ کچمان هەیە لە تورکیا، سووریا، لە کەمپی هۆل و لە هەموو شوێنێک."
 
ساڵێک پێش ئێستا، هاوژینە سعودیەکەی دیما هەوڵیداوە بیباتە وڵاتی میسر، بەڵام بەهۆی پاسپۆرتی ساختەوە لە فڕۆکەخانە دەستگیرکراون. ساڵێک لە زینداندا ماونەتەوە. نزیکەی مانگێک پێش ئێستا ئازاد کراون و دواتر لە دەستی هاوسەرەکەی هەڵاتووە. خۆی گەیاندووەتە ماڵێک و پەیوەندیی بە کەسوکارەکەیەوە کردووە. لە رێگەی عەبدوڵڵاوە رزگار کراوە، کە تاوەکو ئێستا 403 کەسی رزگار کردووە.
 
عەبدوڵڵا شرێم، ئاوارەیەکی دیکەی شنگالە و ئاماژە بەوە دەدات، "ئێمە لە رێگەی چەند هاوڕێیەکەوە داوامان لە چەند کەسێک کرد کە لە ئەدەنەوە [لە تورکیا] بیبەنە ماڵی خۆیان، دواتر لە رێگەی کەسانی دیکەوە گواستمانەوە بۆ عەنتاب و ئەمڕۆش پەڕاندمانەوە بۆ ئەمبەر. زۆر سوپاسی حکومەت دەکەین کە هاوکاریی کردین."
 
تاوەکو ئێستا لە خێزانەکەی دیما، دایک و خوشکێک و دوو برای رزگار کراون. هێشتا باوک و دوو براکەی تری چارەنووسیان نادیارە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەگەڵ د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف

شاندێک بە نوێنەرایەتیی مەسرور بارزانی سەردانی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوویان کرد

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 32 ساڵ بەسەر راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دا، نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمینداری گشتی و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ئەو حیزبەی کرد.