لە کەرکووک هەزاران کورد ناتوانن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەنگ بدەن

27-07-2019
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
ئەو کوردانەی مافی دەنگدانیان نابێت هه‌ڵگری ناسنامه‌ی 1957ی كه‌ركووكن
ئەو کوردانەی مافی دەنگدانیان نابێت هه‌ڵگری ناسنامه‌ی 1957ی كه‌ركووكن
نیشانەکردن کەرکووک
A+ A-

رووداو - کەرکووک 

نزیکەی 50  هەزار کورد خەڵکی کەرکووک رێگەیان پێنادرێت لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەنگ بدەن، بە پاساوی ئەوەی کاتێ لە تەعریبدا دەرکراون ناسنامەیان لەسەر کەرکووک نەماوە. 

دوای 15 ساڵ كرێچێتی و سێ جار ئاواره‌ بوون، یه‌كه‌مجاره‌ ده‌بێته‌ خاوه‌ن خانوونی خۆی و ده‌یه‌وێت تێیدا بحه‌سێته‌وه‌. نه‌وال عه‌لی ته‌مه‌ن 43 ساڵ، یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌رده‌می ته‌عریبی كه‌ركووك راگوێزراوه‌ و ناسنامه‌كه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵ پارێزگایه‌كی دیكه‌ و بۆی نییه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌نگ بدات.

به‌پێی بڕگه‌ی پێنج له‌ مادده‌ی 35ـی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان كه‌ به‌م دواییه‌ له‌ په‌له‌مانی عێراق په‌سه‌ندكرا، نزیكه‌ی 50 هه‌زار كوردی كه‌ركووك مافی ده‌نگدانیان نابێت.

13 ساڵه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكه‌، ئێستا كه‌ ئه‌و مادده‌یه‌ په‌سه‌ندكراوه‌، ‌خۆی و 12 خانه‌واده‌ له‌ خزم و كه‌سی مافی ده‌نگدانیان نییه‌.

رێبوار هادی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق گوتی: "ئه‌و ئاوارانه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركووكن، به‌ڵام له‌ هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك داده‌نیشن ده‌یانتوانی له‌وێ ده‌نگ بده‌ن، به‌ڵام له‌ كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان مادده‌ی 35ـی خوێنده‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لیژنه‌ی یاسای و زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێنا و تێپه‌ڕكرا.

ئه‌و كوردانه‌ی به‌پێی ئه‌و مادده‌یه‌ مافی ده‌نگدانیان نییه‌، هه‌ڵگری ناسنامه‌ی ساڵی 1957ـی كه‌ركووكن ،چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ سه‌رۆككۆماری عێراق ڤیتۆی یاساكه‌ بكات و بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ په‌رله‌مانی عێراق پێش ئه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارنه‌كه‌ ته‌واو ببێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هۆشداری لەبارەی پیسبوونی ژینگەی ورمێ دەدرێت. وێنە: marzieh Mousavi

هەوای ورمێ لە ئاستی هۆشداریدایە؛ "بەبێ دەمامک مەچنە دەرەوە"

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی ورمێ رایدەگەیێنێت، هەوای شارەکە بۆ گرووپە هەستیارەکان، منداڵان و بەساڵاچووان مەترسیدارە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ کاری پێویست نەبێت، نەچنە دەرەوە.