ئیلهام ئەحمەد: زانیاریمان لە ئۆجەلانەوە پێدەگات

27-07-2025
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، ئاشکرای دەکات کە زانیارییان لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـەوە پێدەگات، بەڵام جەخت دەکاتەوە کە چەکدانان لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ەوە لە رۆژەڤیاندا نییە.
 
سەبارەت بە هەبوونی پەیوەندیی راستەوخۆ، ئیلهام ئەحمەد وەڵامێکی روونی نەدایەوە بەڵام گوتی: "دانوستاندن و گفتوگۆ هەبووە و زانیاریمان پێدەگات." ناوبراو دەستپێشخەرییەکەی ئۆجەلانی بە "بوێرانە" و "پرۆسەیەکی ئاشتی" بۆ تەواوی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست وەسف کرد کە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر رۆژئاوای کوردستان هەبووە و بە بنەڕەتی دەزانێت بۆ چارەسەریی پرسی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان.
 
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئاخۆ ئۆجەلان داوای چەکدانانی لە هەسەدەش کردووە، ئیلهام ئەحمەد بە توندی رەتیکردەوە و رایگەیاند: "چەکدانان بۆ ئێمە لە رۆژەڤ دا نییە، بە هیچ شێوەیەک." هۆکارەکەشی بۆ دۆخی مەترسیداری سووریا گەڕاندەوە و گوتی داواکارییەکی لەو شێوەیە "وەک ئەوەیە بەخۆت بڵێیت بڕۆ بۆ مردن." ئەمەش جیاوازیی سیاسەتی ئەوان لەگەڵ پەکەکە لەمەڕ پرسی چەک روون دەکاتەوە.
 
ئیلهام ئەحمەد روونیشیکردەوە کە چارەنووس و پێگەی هەسەدە لە چوارچێوەی چارەسەریی گشتیی سووریا و لەنێو گفتوگۆکاندا دیاری دەکرێت.
 
ئەو بەرپرسەی رۆژاڤای کوردستان هیوای خۆی بۆ بینینی ئۆجەلان نیشاندا و بە "پێویستییەک" ناویبرد کە ئەگەر رووبدات "کاریگەرییەکی زۆر باشی دەبێت"، هەرچەندە تا ئێستا بە فەرمی بۆ دیدارێک بانگهێشت نەکراون.
 
بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەڤپەیڤینەکە کلیک بکە.
 
یان لە خوارەوە سەیری تەواوی هەڤپەیڤینەکە بکە:

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.