دادگاى سلێمانى بەهۆى گوشارى بنەماڵەى تاریقى بەقاڵەوە کەیسەکەى دواخست

27-08-2019
ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی
یەکەم دانیشتنی دۆسیەی تۆمەتباران بە کوشتنی تاریقی بەقاڵ دواخرا
یەکەم دانیشتنی دۆسیەی تۆمەتباران بە کوشتنی تاریقی بەقاڵ دواخرا
نیشانەکردن تاریقی بەقاڵ سلێمانی
A+ A-

رووداو - سلێمانی

دادوەرى دادگاى تاوانەکانى سلێمانى یەکەمین دانیشتنى دۆسیەى کوشتنى تاریقى بەقاڵى دواخست، بەگوتەى کەسوکارى ئەو بنەماڵەیە "بارگرژى لەنێو دادگا درووستبووە و دادوەر کەیسەکەى بۆ کاتێکى نادیار دواخستووە".


دیار حەمە حسێن، کەسوکارى تاریقى بەقاڵ بە تۆڕى میدیایى رووداوى راگەیاند "ئێمە وەکو بنەماڵەى تاریقى بەقاڵ کە پێکهاتبووین لە دایک، زاوا، مناڵ و خوشکەکانى تاریق چووینە ناو هۆڵى دادگاییەکەوە، لەو کاتەدا دایکى تاریق هەندێک هەڵچوونى دەربڕى بۆیە دادوەر بۆ کاتێکى نادیار کەیسەکەى دواخست".

بە گوتەى دیار، لە یەکەم دانیشتندا تۆمەتبارەکان ئامادەبوون، بەڵام دادوەر تەنیا ئەوەى لێپرسین کە "ناوى سیانییتان بڵێن، دواتر دۆسییەکەى دواخست".

تاریقى بەقاڵ ئێوارەى 18-12-2018 دوای داخستنى دووکانى میوەفرۆشییەکەى، دیار نەما. پاش چوار مانگ ئاسایشی سلێمانى سێ گەنجى دەستگیرکرد کە دانیان بەوەدا نا ئەوان تاریقییان کوشتووە و ئوتومبێلەکەیان بە باندێکى دیکە فرۆشتووە کە لە ناوەڕاست و خوارووى عێراق هاوکارى ئەو سێ گەنجە بوون.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

gori bakomal 2

وێنە؛ سێ گۆڕی بەکۆمەڵ لە موسڵ دۆزرانەوە؛ رووفاتی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیلی تێدایە

تیمە تایبەتمەندەکانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، دەستیان کرد بە هەڵدانەوەی سێ گۆڕی بەکۆمەڵ لە رۆژئاوای شاری موسڵ، کە رووفاتی پێشمەرگە و خەڵکی تێدایە.