شەش بەربژێری کریستیان پێشبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی تاکە کورسیی کۆتای دهۆک دەکەن

28-09-2024
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
پۆستەری ژمارەیەک لە بەربژێران لە سنووری دهۆک. وێنە: رووداو
پۆستەری ژمارەیەک لە بەربژێران لە سنووری دهۆک. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - دهۆک

لە دهۆک شەش بەربژێری کریستیان پێشبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی تاکە کورسیی کۆتای کریستیان دەکەن.
 
جەیمس حەسدۆ، بەربژێری کریستیان یەکێکە لەو بەربژێرانە و بە بەرنامە و پلانی خۆیەوە بانگەشە بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگی ئەو 20 هەزار دەنگدەرە کریستیانە دەکات کە لە سنووری پارێزگای دهۆکن.
 
ئەو بەربژێرە کریستیانە چەند ئامانجێکی هەیە لە گەیشتن بە پەرلەمان و دەڵێت، "پرۆگرامی ئێمە ئەوەیە کە لەسەر یاسایەک کار بکەین بۆ پاراستنی مافەکانمان، بەربژێرمان هەبێت و پشکمان هەبێت وەکو پێکهاتەیەکی رەسەن لەسەر ئاستی حکومی، کەرتی گشتی و تایبەت."
 
لە گوندی داودی سەر بە ناحیەی بامەڕنێ لە قەزای ئامێدی، کە گوندێکی کریستیان نشینە، 40 ماڵ تێیدا دەژین و زیاتر لە 100 دەنگدەری تێدایە، بەگشتی لە هەڵبژاردن و بەربژێرەکان بێهیوان.
 
زوهێر سلێوا، فەرمانبەر دەڵێت، "چیان بۆمان کردووە؟ بە کورت و کورمانجی قسەکردن زیوە و قسە نەکردن زێڕە، واتە بێدەنگی زێڕە و ئێمە بێهیواین لە بەربژێرەکان. ئەگەر میلـلەت هەمووی لەگەڵ ئێوە نەبێت هیچ کارێک بە چینێکی کۆمەڵگە ئەنجام نادرێت."
 
بەپێی ئامارەکانی کەنیسەکان 50 بۆ 60 هەزار کریستیان لە سنووری پارێزگای دهۆک هەن؛ 17 هەزار لەوانە بەشدارییان لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا کردبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.