لە شەڕی نێوان دوو دراوسێ لە رووها 11 کەس بریندار بوون

27-10-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە رووهای باکووری کوردستان شەڕە بەرد لەنێوان دوو دراوسێ روویدا، بەهۆیەوە 11 کەس لە هەردوولا بریندار بوون. 
 
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە گەڕەکی ئایڤانات سەر بە شارۆچکەی سیڤەرەک لە رووهای باکووری کوردستان، شەڕە بەرد و دار لەنێوان دوو دراوسێ روویدا. بەهۆیەوە 11 کەس بریندار بوون. 
 
پۆلیسی شارۆچکەی سیڤەرەک رایگەیاند، تاوەکو ئێستا نازانرێت هۆکاری شەڕەکەی نێوان دراوسێکان لەسەر چی بووە، بەڵام لەبەردەم دەرگەی سەرەکیی باڵەخانەکە دەمەقاڵەی تووند لە نێوانیان روویداوە. دواتر بۆ شەڕە بەرد و بەکارهێنانی دار پەرەی سەندووە. 
 
دوو لە بریندارەکان برینەکانیان سەختە و لە نەخۆشخانەی گشتیی شارۆچکەی سیڤەرەک خەوێندراون. نۆ بریندارەکەی دیکەش دوای چارەسەرکردنی برینەکانیان لە نەخۆشخانە دەرچوون، بەڵام لەلایەن پۆلیس دەستبەسەر کراون. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."