رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لە سۆران بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەرنەڤاڵێکی جەماوەری بۆ لیستی پارتی بکرێت.
کەرنەڤاڵەکە کاژێر 03:00ـی ئێوارە لە یاریگەی دێلزیان بەڕێوەدەچێت.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بە ئامادەبوونی سەرجەم بەربژێرانی پارتی لە بازنەی هەولێر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی لە لقەکانی 10 و 26، گەورەترین کەرنەڤاڵی سەرخستنی لیستی 275 بەرێوەدەچێت".
باسی لەوەش کرد، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە کەرنەڤاڵەکە ئامادەبێت و گوتارێک پێشکێش دەکات.
هەڵگورد شێخ نەجیب پێشبیی کرد، نزیکەی 30 هەزار کەس لە کەرنەڤاڵەکەدا ئامادەبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ