دانە گاز: کۆگە شلەمەنییەکەی کۆرمۆر بە مووشەک بە ئامانج گیرا

27-11-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمپانیای دانە گاز دەڵێت، شەوی رابردوو بە مووشەک هێرشکرایە سەر کۆگەی کێڵگەی گازی کۆرمۆر.
 
شەوی چوارشەممە هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری قادرکەرەم لە قەزای چەمچەماڵ، بەهۆیەوە ئاگر لە کۆگایەک کەوتەوە. بەڵام بەپێی شانەی راگەیاندنی ئەمنی و شایەتحاڵانی نێو کێڵگەکە کە بۆ رووداو قسەیان کرد، زیانی گیانی نەبووە. 
 
هێرشی سەر کێڵگەکە بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە چوار هەزار مێگاواتەوە بۆ هەزار مێگاوات. بەوهۆیەوە پێدانی کارەبای 24 کاژێری بۆ 5 کاژێر کەمبووەوە. 
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای هێرشەکە رایگەیاند، "بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکانەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەم و داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەم بکەرانی بدۆزێتەوە و راپێچی دادگەیان بکات".
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە (27-11-2025) بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر بە هەموو شێوەیەک رەتکراوەیە".
 
دانە گاز دەڵێت، بەرهەمهێنان بەتەواوی وەستاوە و بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە لەسەر هێڵە بۆ بەدواداچوونی زیاتر. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە