مەسرور بارزانی و سوودانی: لیژنەیەک پێکبهێندرێت و لە نزیکترین کاتدا هێرشبەرانی سەر کۆرمۆر دەستگیر بکرێن

27-11-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکات و "بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراق" ناوی دەبات. 
 
شەوی چوارشەممە 26ـی مانگی 11، نزیک کاژێر 11:30، هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر و بەهۆیەوە ئاگر لە کۆگەیەکی گەورەی کێڵگەکە کەوتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، نزیک کاژێر 09:00ـی بەیانی ئەمڕۆ ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترڵکراوە.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-11-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێگەیشت.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ "بە تووندترین شێوە هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراقی ناوبرد". 
 
بەگوێرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  "بڕیاردرا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکبهێنرێت کە لە نزیکترین کاتدا، دەست بەکاربێت بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هێرشبەران و بە سزا گەیاندنیان."
 
ئەو کێڵگەیەی هێرشی کراوەتەسەر، ناوەندی سەرچاوەی سەرەکیی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستانە، بەگوتەی ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بۆ رووداو، بەهۆی هێرشەکەوە نزیکەی 80%ـی کارەبای هەرێمی کوردستان کوژاوەتەوە.
 
ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، هێرشی ئەمجارە زۆرترین زیانی بە کێڵگەکە گەیاندووە و بریارە تیمێکی سامانە سرووشتییەکان سەردانی کێڵگەکە بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: چاودێری ئەو پارەیە دەکەین کە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو کۆدەکرێتەوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی رووداو بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە، دەچێتە سەر هەژمارێکی بانکیی حکومی و وەک داهاتی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بە شەفافی بەڕێوەدەبرێت.