ئەوقافی کۆیە: لێدانی گۆرانی لە مزگەوتی گەورە بە هەڵە بووە

28-01-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی کۆیە رایگەیاند، لێدانی گۆرانی لە مزگەوتی گەورە، "بەھۆی ھەڵەیەکی تەکنیکی بووە (بەئەنقەست نەبووە)، لەگەڵ ئەوەش ئێمە لە ئەوقافی کۆیە دووپاتی دەکەینەوە کە جارێکی دیکە بەھیچ جۆرێک رووداوی لەو شێوەیە رووناداتەوە."
 
ئەمڕۆ گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە کە لە مزگەوتی گەورەی کۆیە بە بڵندگۆ گۆرانی عەرەبی لێدەدرێ. 
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی کۆیە ئاماژە بەوە دەکات، "داوای لێبووردن لە ھاووڵاتییانی ئازیزمان دەکەین بەھۆی رووداوە نەخوازراوەوە کە دڵگران بووبن، جەخت لە پاراستنی پیرۆزیی مزگەوت و مینبەر لە قەزاکەمان دەکەینەوە".
 
ئەو ڤیدیۆیە لە پەیجی رووداو بڵاوکرایەوە و بەشێک لە هاونیشتمانییەکان لە کۆمێنت ناڕەزاییان بەرامبەر ئەو کارە دەربڕی و بەشێکیشیان پێیانوایە کە بە ئەنقەست نەبووە و نابێ لەسەر ئەو بابەتە رەخنە لە مەلای مزگەوتەکە بگیرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە