دژەتیرۆر: هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر

28-01-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دژەتیرۆری کوردستان رەتیدەکاتەوە هیچ هێرشێک کرابێتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و دەڵێت "هەواڵی هەڵە" بڵاوکراوەتەوە. ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند کە هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەکە.  
 
رۆژی یەکشەممە، 28ی کانوونی دووەمی 2024، دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "لە ژمارەیەک میدیا و کەناڵی ڕاگەیاندنی سەر بە میلیشیاکان وا بڵاو کرایەوە گوایە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. هاوکات لە ژمارەیەک کەناڵی ناوخۆییش کە زۆر تامەزرۆی ڕاستیی لێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرن، بەبێ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە و بەدواداچوونی میدیایی، ئەو هەواڵەیان بڵاو کردەوە!" 
 
ئەوە لەکاتێکدایە، ئەو گرووپانەی خۆیان بە "موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" دەناسێنن لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە کەناڵی تەلەگرامی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، رایگەیاند، "هێرشێکی درۆنیمان کردە سەر بنکەی هێزەکانی داگیرکە لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر."
 
لەو بارەیەوە دژەتیرۆر دەڵێت، "ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و ئەمڕۆ هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر." 
 
ئەو گرووپە کە ژمارەیەک هێزی چەکداری شیعە لەخۆدەگرێت و لەدوای رووداوەکانی 7ی ئۆکتۆبەری 2023ی غەززە و ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی ئەمریکا، هەولێر، هەرێمی کوردستان، سووریا و ئیسرائیل.
 
ئەو هێرشانە لەنێو خاکی عێراقەوە لە کاتێکدایە، زۆرجار بەرپرسانی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن، نابێت لە عێراقەوە هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێک، مادەی 7ی دەستووری عێراقیش دەڵێت، دەوڵەت پابەند دەبێت بە دژایەتیکردنی تیرۆر بە هەموو جۆرەکانیەوە، کار بۆ پاراستنی خاکەکەی دەکات لەوەی نەبێتە شوێنێک بۆ کردەوەکانی.
 
موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق - شیعە لە 17-10-2023ـەوە دەستیان بە هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، هەرێمی کوردستان، سووریا و رۆژئاوای کوردستان کردووە، تاوەکو ئێستاش بەرپرسیارێتی 170 هێرشیان لە ئەستۆ گرتووە، زۆربەی هێرشەکانیشیان لە رێگەی درۆنەوە کردووە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."