شایەتحاڵەکان: ئاگرەکەی لەنگەی هەولێر لە دووکانێکی جلوبەرگەوە دەستیپێکرد

28-02-2024
فەرهاد دۆڵەمەری
فەرهاد دۆڵەمەری @farhaddolamari
دیمەنێک لە ئاگرەکەی هەولێر
دیمەنێک لە ئاگرەکەی هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی ئەو شایەتحاڵانەی لە سەرەتای کەوتنەوەی ئاگرەکەی شەوی رابردووی بازاڕی لەنگەی هەولێر ئامادە بوون، ئاگرەکە لە دووکانێکی جلوبەرگەوە دەستیپێکردووە.
 
بەگوێرەی خەمڵاندنێک، نزیکەی 40%ـی دووکانەکانی ئەو بازاڕە سووتاون، لەکاتێکدا 2400 دووکانی تێدایە، کەواتە ئەگەری سووتانی سەروو 800 دووکان هەیە.
 
شایەتحاڵێک لە سەرەتای کەوتنەوەی ئاگرەکە بە رووداوی گوت، "هۆکارەکە شۆرتی کارەبا بوو".
 
ئاگرەکە کاژێر 7:20ـی ئێوارەی سێشەممە، 27-2-2024، لە سەروبەندی داخستنی دووکانەکاندا کەوتەوە.
 
ئەگەرچی دەگوترێت لەو بازاڕەدا سیستمی پێشکەوتووی ئاگرکوژێنەوە هەیە، بەڵام بەکارنەهێندراوە و شایەتحاڵەکان دەڵێن، "کاری نەدەکرد".
 
دوای نزیکەی سێ کاژێر لە رووداوەکە، 18 تیمی بەرگریی شارستانیی هەولێر توانییان ئاگری بازاڕی لەنگە کۆنترۆڵ بکەن.
 
ئەوە یەکەم جار نییە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر بکەوێتەوە؛ لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2018ش ئاگر لە بازاڕەکە کەوتەوە و بەو هۆیەوە سەتان دووکان سووتان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.