لە هەولێر ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و ژنێک گیانی لەدەستدا

28-04-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر، ژنێک لە گوندی گردە رەشەی گەورە لە سنووری هەولێر گیانی لەدەستدا.
 
رووداوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 28-04-2024 روویدا؛ ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 22 ساڵە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، هاوژینی ئەو ژنە کارمەندی بەرگریی شارستانیی هەولێرە و لەکاتی رووداوەکەدا لە ماڵەوە نەبووە.
 
پۆلیسی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئەمڕۆ ئاماری رووداوەکانی سووتانی ساڵی رابردووی بڵاونەکردووەتەوە.
 
بەگوێرەی ئاماری پۆلیس، لە ساڵی 2022دا "بەهۆی سووتانەوە 207 کەس بوونەتە قوربانی و 86 کەس خۆیان سووتاندووە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.