لە گەرمیان سکچوون و رشانەوە لەنێو منداڵاندا بڵاودەبێتەوە

28-04-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە گەرمیان نەخۆشیی سکچوون و رشانەوە بڵاوبووەتەوە. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار دەڵێت، رۆژانە نزیکەی 40 منداڵ بەهۆی نەخۆشییەکەوە پێویستیان بە مانەوە دەبێت لە نەخۆشخانە.
 
دکتۆر حارس محەممەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی فێرکاریی کەلار، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە زیاتر بەهۆی وەرزەکەوەیە، یان ڤایرۆسییە یان بەکتریاییە".
 
بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی فێرکاریی کەلار رێنمایی دایکان و باوکان دەکات، ئەگەر منداڵەکانیان تووشی سکچوون و رشانەوە بوون راستەوخۆ بیبەنە نەخۆشخانە.
 
بەگوێرەی پزیشکانی پسپۆڕ، سکچوون و رشانەوە هۆکاری زۆرە و دیارترینیان ئەمانەن: وردەزیندەوەرەکان- ڤایرۆس، بەکتریا و مشەخۆرەکان- نەخۆشیی گەنم و جۆ، هەستیاری بە پڕۆتین و جۆرە خواردنێک، خواردنی شیرینییەکان، ژەهراویبوون.
 
حارس محەممەد دەڵێت: "لە نەخۆشخانەی گشتیی کەلار نۆرینگەی ئێواران هەیە پێویست بە فریاکەوتن ناکات و پزیشکی نیشتەجێی دێرین دەیبینێت، ئەگەر پێویست بکات دەخەوێندرێت و پێویست نەبێت لەوێ چارەسەری پێ دەدرێت و دەنێردرێتەوە ماڵەوە".
 
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا نەخۆشخانەی قەلا لە کەلار هۆڵێکی تایبەت کردووە بە منداڵان. گوتیشی: "ئێستا رۆژانە نزیکەی 40 منداڵ دەخەوێندرێن و لەنەخۆشخانەکەدا چارەسەری پێویسیان بۆ دەکرێت".
 
پزیشکانی پسپۆڕی منداڵان بۆ رێگری لە سکچوون و رشانەوە ئەم رێنوێنییەی دایکان و باوکان دەکەن:
 
- شۆردنی بەردەوامی دەستەکان.
- بەکارهێنانی خاولی و کەلوپەلی تایبەت بە منداڵ.
- دوورکەوتنەوە لە خۆراکی دەرەوە بەتایبەت ''خۆراکی سەر عەرەبانەکان".
- ئاوخواردنەوەی بەردەوام.
- خواردنی میوە و شەربەتەکانیان.
- پاراستنی خۆراک لە پلەی گەرمیی گونجاو.
- گەرمنەکردنەوەی خۆراک.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."