دوو پەرلەمانتار بۆ رووداو: پێش جەژنی قوربان مووچە دابەش دەکرێت

28-05-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوو پەرلەمانتاری کورد رایدەگەیێنێن، پێش جەژنی قوربان، مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج و دابەش دەکرێت.
 
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئایاری 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێش جەژنی قوربان وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات و دابەش دەکرێت.
 
رۆژی 6ی مانگی حوزەیران یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.
 
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئایاری 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پرۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواوبووە، وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق، هیچ تێبینییەکیان لەسەر نەبووە.
 
بەگوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئەمڕۆ، یاخود سبەی دابەشکردنی مووچە لە عێراق کۆتاییدێت، هەفتەی داهاتوو، پێش جەژن مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج و دابەش دەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوزەن تەکال، سیاسەتڤان و چالاکڤان

سیاسەتڤانێکی کورد: پێویستە مافی ئۆتۆنۆمی بە رۆژئاوای کوردستان بدرێت

سیاسەتڤانێکی کورد ئۆتۆنۆمی بە مافی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان دەزانێت و دەڵێت، بەبێ کورد دۆخی سووریا ئاسایی نابێتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، وڵاتان گرنگی بە مەترسیی بەهێزبوونەوەی داعش و گرووپە چەکدارە تووندڕۆکانی نێو سوپای عەرەبیی سووریا نادەن