وەزارەتی خوێندنی باڵا 14 رۆژ پشووی بۆ خوێندكارانی دەرەوەی وڵات راگەیاند

28-05-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، خوێندكارانی دەرەوەی وڵات دەتوانن بۆ رۆژانی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز بۆ ماوەی 14 رۆژ بگەڕێنەوە كوردستان.
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاندووە، "بەهۆی نزیكبوونەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئەو خوێندكارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، بڕیار درا بە رێگەپێدان بە گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان بۆ رۆژانی جەژن."
 
بەگوێرەی وەزارەتەکە، "پشووی خوێندكارانی دەرەوەی وڵات لە 30ی ئەم مانگە دەستپێدەكات تاوەکو 13-06-2025؛ كە دەكاتە 14 رۆژ."
 
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە رووداوی گوت، "ئەو خوێندکارانە کە لە دەرەوە دەخوێنن، نابێت تاوەکو کۆتاییهاتنی خوێندنەکەیان بگەڕێنەوە، بەجۆرێک ئەگەر بۆ بەدەستهێنانی ماستەر بێت 9 مانگ و ئەگەریش بۆ بڕوانامەی دکتۆرا بێت 18 مانگ ناتوانن بگەڕێنەوە وڵات، بەڵام ئەم 14 رۆژەی پشوو بە مانەوە لە دەرەوە بۆیان هەژمار دەکەین."
 
دوێنێ حكومەتی سعودیە رایگەیاند، رۆژی 06-06-2025 یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک تووشی پەتا بووە. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە.

ئەنفلەوەنزا دەوامی قوتابخانەکانی ورمێی راگرت؛ سبەی پشووە

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی قەیرانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ئەنفلەوەنزا، سبەی لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە پشووە و داواش لە هاونیشتمانییان دەکات، ئەگەر کاری پێویستیان نەبێت لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە.